سووده‌كانی خواردنی رۆژانەی یەك مۆز

:: PM:09:29:17/01/2018 ‌

مۆز یەكێكە لەو جۆرە میوانەی سوود و گرنگی زۆری هەیە بە تایبەتی بۆ ئەو كەسانە كە نەخۆشی دڵیان هەیە، هەروەها خواردنی مۆزێك لە ڕۆژێكدا بەسوودە بۆ لاوازی و ماندوویی و هیلاكی‌.

بەپێی هەواڵیك كە لە ماڵپەڕی "healthyeating" دا بڵاو كراوەتەوە و باس لە سوودەكانی خواردنی مۆزێك دەكات بەشێوەیەكەی ڕۆژانە و دەڵێت، ئەگەر بۆ ماوەیەك ڕۆژانە یەك مۆز بخۆی ئەوا چەندان سوودی دەبێت بۆ جەستەت و لە زۆر نەخۆشی دەتپارێزێت و سیستەمی بەرگری جەستەشت بەهێز دەكات دژ بە ژەهر و نەخۆشی، لێرەدا باس لە چەند سوودێكی خواردنی مۆز دەكەن بەشێوەیەكی ڕۆژانە:

كەمكردنەوەی كێش: میوەی مۆز یەكێكە لە بەسوودترین میوەكان بۆ كەمكردنەوەی كێشی زیادە، هەروەها ڕۆژانە خوارنی مۆزێك پێش ژەمی نیوەڕۆ هاوكاری باشت دەكات لە دابەزاندنی كێش، چونكە لە یەك مۆزدا رێژەی 90 كالۆری هەیە، كە ئەمە هاوكاریت دەكات لە كەمكردنەوەی خواردن و دابەزابندنی كێش.

مۆز بەسوودە بۆ دڵ: ڕۆژانە خواردنی مۆزێك پێش ژەمی بەیانیان یارمەتیت دەدات لە ئاسایی كاركردنی دڵ و سووڕی خوێن، هەروەها مۆز دەوڵەمەندە بە مادەی پۆتاسیۆم، كە ئەم مادەیە هاوكاری خوێن دەكات بۆ ئەوەی بەئاسانی بەناو لوولەكانی خوێندا هاتووچۆ بكات بەبێ هەبوونی هیچ بەربەستێك، كە ئەمە دڵ لە زۆر نەخۆشی دەپارێزێت.   


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان