800 كه‌س له‌ ده‌ست داعش هه‌ڵاتن

:: AM:11:49:11/10/2016 ‌
سەرچاوەیەکی ته‌ناهی لە کەرکووک، رای گەیاند دوێنێ دووشەم، هێزەکانی پێشمەرگە پێشوازییان لە 800 کەسی سڤیل کردووە، کە لە شارۆكه‌ی حەویجەی باشووری رۆژئاوای پارێزگاکەوە خۆیان رزگار کردووە.

سەرچاوەکە، بە "سۆمەریە نیوز"ی گوتووە، دوای نیوەڕۆی دوێنێ دووشەم 10ی تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەر، 800 کەسی سڤیل کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، لە شارۆكه‌ی حەویجەوە خۆیان گەیاندووەتە کەرکووک.

هاوکات سەرچاوەکە، ئاماژەی بەوەش داوە، کە هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەی مەکتەب خالیدی نزیک شاره‌دێی رەشاد (35 کیلۆمەتر باشووری رۆژئاوای کەرکووک) پێشوازییان لەو رزگاربووانە کردووە و گواستوویاننەتەوە بۆ کەمپەکانی تایبەت بە ئاوارەکان.

شارۆكه‌ی حەویجە دەکەوێتە 55 کیلۆمەتر باشووری رۆژئاوای کەرکووک و ماوەیەکی زۆرە لەژێر کۆنتڕۆڵی چەکدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدایه‌.

وشە/ سپوتنیک. و: ئەهمەد کەیفی


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی