کتێبخانەی ڕۆدانی کوڕم پڕۆژە و چالاکی نوێی هەیە

:: PM:09:44:17/01/2018 ‌

ئەمڕۆ 17ی یەکی ساڵی 2017ی زاینی، د. فەرهاد پیرباڵ لە کتێبخانەی ڕۆدانی کوڕم چەند پڕۆژە و چالاکییەکی ڕاگەیاند.

پیرباڵ لەم بارەوە بە "وشە"ی ڕاگەیاند: "کتێبخانەی ڕۆدانی کوڕم، کە کتێبخانە و کافتریایەکی خاوەن ڕووبەری 3500 مەترە، کە بریتییە لە بیرۆکەی دامەزراندی سەنتەرێکی بەرهەمهێنەری مەعریفی و کولتووری، د. فەرهاد چوار ساڵ زیاتر بوو، بیرۆکەکەی دابوو، داینابوو جێبەجێی بکات، بەڵام بۆ ماوەی ئەو چوار ساڵە کلیل و قفڵی لێ درابوو."

زیاتر گوتی: "منیش نازانم کێ لێی دایە، چوومە دادگە گوتم کێن، کەس نازانی، دەمگرن کەس نازانی، مەکتەبەم دەگرن کەس نازانی، د. فەرهاد مژدە دەداتە خەڵکی هەولێر و خوێنەران و خوێندکاران و لاوان، کە ئەو کتێبخانەیەی لە ڕۆژی ١٩ی ١ی ٢٠١٧ سەعات حەوت دەکرێتەوە، پیرۆزبایی لە شاەرەکەی خۆم دەکەم."

ڕوونی کردەوە: "خولێکی زمانی فەڕەناسیم کردیتەوە، بەخۆم مامۆستام، لەگەڵ ژنێکی فەڕەنسی، کە ئەویش لەگەڵم دێ و بڕوانامەکەی (doi)ی هەیە لە زمانی فەڕەنسی، دەرس دەڵێینەوە. منداڵانیش دەتوانن بەشدار بن، بەو مەرجەی تەمەنیان لە حەوت ساڵ کەمتر نەبێت، بەڵام جێگەی منداڵان جودا دەکەینەوە، بەخۆم مامۆستا دەبم، بەخۆشم ئیمزا دەکەم، کە ئەو منداڵەی دێ تەمەنی لە حەفت ساڵییە، تەسلیمی د. فەرهادی دەکرێ هەتا ئەو کاتەی شوفێرەکەی یان بەرپرسەکەی دێتە دوای، لەژێر چاودێری د. فەرهاد دەبی. خەڵکی هەولێرێ فێری فەڕەنسی دەکەم."

ئاماژەی دا: "کۆڕسێکم دەبێت بۆ فەلسەفە، کۆڕسێکی تریش بۆ ڕێبازە ئەدەبییەکان، هەروەها ئەدەبی نوێ، ئەم دوو محازەڕەیەش دەڵێمەوە. کاتی چالاکییەکان دواتر ڕادەگەیەنین، بەڵام هەر کەسێک دەیەوێ خۆی ناونووس بکا، لە ڕۆژی ١٩ی مانگەوە، بە ئاهەنگ و ئیفتیتاحەکی جوان، دەتوانێ بێ خۆی ناونووس بکات، بێگومان بەبێ پارەیە، فێرخواز یەک فلسی نادا، بەهەمان شێوە لە کۆڕسی فەلسەفەکەیش نادا، بەڵام هاتنەژوورەوەمان هەیە، کەسێک بێتە ژوورێ یان مانگانەی لۆ دەکەین یان شتێکی ڕەمزی لێ وەردەگرین، بەڵام بێ پارەیە. ئەو فکرە عەنتیکانەمان هەیە، خانووەکەم فرۆشتییە، بە دوو دەفتەر ئازادبوونی کتێبخانەکەی خۆمم کڕییەوە ئەلحەمدولیللا."


وشە - ژیڤان خۆرانی