به‌هۆى كێشه ناوخۆیییه‌كانیان و ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر و جیابوونه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح لێیان، یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان نایه‌وێت هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان به‌ڕێوه بچن، ته‌نیا ئه‌گه‌ر یه‌كێتى له‌گه‌ڵ لیستێكى تردا به‌یه‌كه‌وه داببه‌زن، له كاتێكدا یه‌كێتى به‌رده‌وام له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه داواى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات.
ساڵى 2013 كاتێك یه‌كێتى به‌جیا به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى كرد، بارودۆخى ناوخۆیى له ئێسته باشتر بوو، جه‌لال تاڵه‌بانى له ژیاندا مابوو، هاوكات ململانێى باڵه‌كانى یه‌كێتى به‌و ئاسته‌ی ئێسته توند نه‌بووبوو، چونكه جه‌لال تاڵه‌بانى زۆر نه‌بوو نه‌خۆش كه‌وتبوو و توانیبوویان به‌رگرى و بانگه‌شه له به‌رنامه‌یه‌كى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، به‌و جۆره‌ش یه‌كێتى شكستێكى گه‌وره‌ى هێنا له هه‌ڵبژاردنه‌كان و ته‌نیا 18 كورسیى په‌رله‌مانى به‌ده‌ست هێنا.
به‌ڵام ململانێى باڵه‌كانى مه‌كته‌ب سیاسیى یه‌كێتى ئێسته له‌وپه‌ڕى ئاڵۆزیدایه و یه‌كێك له باڵه سه‌ره‌كییه‌كانى كه به‌رهه‌م ساڵح بوو له حزبه‌كه جیا بووه‌وه، هاوكات خیانه‌تى گرووپێكی زاڵی یه‌كێتى له 16ى ئۆكتۆبه‌رى ڕابردوو و بهدهستهوهدانى كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكان، ئه‌و حزبه‌ی ترساندووه به‌وه‌ى ئه‌گه‌ر به‌و بارودۆخه‌ى ئێسته‌یه‌وه بچێته هه‌ڵبژاردنه‌وه، شكستى گه‌وره دێنێت و ئه‌وه‌ش بۆ یه‌كێتى ده‌بێته خۆكوژى سیاسى.
سهچاوهیهكى ناو یه‌كێتى كه نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند، یه‌كێتى ئه‌وه‌ى به پارتى گوتووه ئاماده‌ى هه‌ڵبژاردن نین، چونكه بارودۆخى ناوخۆیى و سیاسى له سنوورى ده‌سه‌ڵاتى ئێمه‌دا له به‌رژه‌وه‌ندیى یه‌كێتیدا نییه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه "شڵه‌ژانى ته‌واوه‌تى ناو یه‌كێتى و ڕێكنه‌كه‌وتنى سه‌ركرده و باڵه‌كان، هاوكات ترس له به‌رهه‌م ساڵح به‌وه‌ى به‌شى زۆرى ده‌نگه‌كانى یه‌كێتى بۆ خۆى ببات، واى له یه‌كێتى كردووه ڕێگرى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن بكات، به‌ڵام ده‌یه‌وێت به ده‌ره‌وه‌ی خۆی بڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنداین".
یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان به‌هۆى كێشه ناوخۆیییه‌كانه‌وه ناتوانێت كۆنگره ببه‌ستێ كه ماوه‌ى سێ ساڵ به‌سه‌ر واده‌كه‌یدا تێپه‌ڕیوه. سامان گه‌رمیانى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتى به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند، یه‌كێتى هیچ كاتێك هه‌ڵبژاردنى ڕه‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه و به پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه هه‌وڵى بۆ ئه‌نجامدانى داوه و به بنه‌مایه‌كى سه‌ره‌كى دیموكراسیشى زانیوه.
"ڕاسته یه‌كێتى كێشه‌ى ناوخۆیى هه‌یه، به‌ڵام له هه‌وڵداین پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان و عێراق كۆنگره ببه‌ستین و به یه‌كێتییه‌كى پته‌وه‌وه بچینه‌وه ناو هه‌ڵبژاردنه‌كان". گه‌رمیانی وای گوت.
له دوایین كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتیدا، مه‌كته‌بى سیاسى و ده‌سته‌ى كارگێڕییه‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شایه‌وه و بڕیار درا 11 كه‌س بۆ به‌ڕێوه‌بردنى یه‌كێتى دیارى بكرێن تا به‌ستنى كۆنگره، به‌ڵام ئه‌و 11 كه‌سه دیارى نه‌كران و مه‌كته‌بى سیاسیش دواى بڕیارى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تییه‌وه تا ئێسته دوو كۆبوونه‌وه‌ى گرێ داوه.
سامان گه‌رمیانی ده‌ڵێ، "پرسى هاوپه‌یمانێتى بۆ هه‌ڵبژاردن له‌ناو یه‌كێتیدا باس نه‌كراوه، به‌ڵام به‌پێى بارودۆخى سیاسى له كاتى نزیكبوونه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كێتى هه‌ڵسه‌نگاندنى خۆى بۆ بارودۆخه‌كه ده‌كات".
به‌پێى زانیارییه‌كانى به‌رده‌ست "وشه"، یه‌كێتى ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ چه‌ند هێزێك هاوپه‌یمانێتى بكات و به یه‌ك لیست له‌گه‌ڵیان به‌شدار بێت، كێشه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردندا نییه و له دوایین كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتى و پارتیشدا، یه‌كێتى ئه‌وه‌ى به پارتى گوتووه ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ پارتى به یه‌ك لیست به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر پارتى ڕه‌زامه‌ند بێت، ئه‌وا هه‌ڵبژاردن له نزیكترین واده‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت.
له به‌رانبه‌ردا عه‌لى عه‌ونى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند، وه‌ك پارتى ده‌یانه‌وێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌رێم، هه‌ڵبژاردن به زووترین كات ئه‌نجام بدرێت و ئه‌وكاته‌ى دیاری كرا ڕاسته‌وخۆ له‌و واده‌یه‌دا هه‌ڵبژاردن بكرێت.
عه‌ونی ئاشكرای كرد، "بۆ یهكلیستى هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تر هه‌ڵوێستى پارتى تا ئه‌م كاته ئه‌وه‌یه به یه‌ك لیست و سه‌ربه‌خۆ به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان بكات".