هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تی یاسا داواى خۆپێشاندان ده‌كات

:: AM:09:02:18/01/2018 ‌

هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كه‌ نوورى مالیكى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، داوا ده‌كات خۆپێشاندانى توند بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌كاتى خۆى بكرێت و دوا نه‌خرێت.

 عه‌دنان ئه‌سه‌دى سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "باس له‌ حاڵه‌تى ئاورته‌ (ته‌وارى) له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ دیار ده‌كرێت ئه‌مه‌ش به‌ دواى حكوومه‌تى عێراق ده‌بێت، حكوومه‌تى ئاورته‌ و له‌ ناكاو بوونى نییه‌ ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ حاڵه‌تێكى له‌ناكاوى حكوومه‌تێكى سیاسیى سه‌قامگیره‌".

  هه‌ر له‌ لێدوانه‌كه‌ى ئه‌سه‌دى ده‌ڵێ، "قه‌واره‌كانى سوننه‌ داواى داوخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش ناده‌ستوورى و نایاسایییه‌، بۆیه‌ ده‌بێت گه‌ل فشار دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌كاتى خۆى بكرێت. ده‌بێت خه‌ڵك هه‌ڵبژاردنى توند ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌ دواخستنى هه‌ڵبژاردن هۆشدارى بداته‌ حزب و قه‌واره‌ سیاسییه‌كان".

ئه‌م لێدوانه‌ى ئه‌سه‌دى له‌ كاتێكدا دێت زۆر له‌ لایه‌نه‌كانى سوننه‌ داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن و هه‌ندێك لایه‌نى تریش داوا ده‌كه‌ن حاڵه‌تى ئاورته‌یى رابگه‌یه‌نرێت. 

بڕیاره‌ له‌ 12ى ئایارى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له‌ عێراق ئه‌نجام بدرێت.

 سه‌رچاوه‌/ بغداد توده‌ى 


وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل