پاریس سان جێرمان بە 8 گۆڵ سەركەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا
یانەی پاریس سان جێرمان شەوی رابردوو لە چوارچێوەی ركابەرییەكانی خولی فڕەنسا سەركەوتنێكی گەورەی تۆمار كرد و بە 8 گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی دیگۆنی بردەوە.
دوێنێ چوارشەم یانەی پاریس سان جێرمان لەنێو یاریگەی پاڕك دی بڕانس لە گەڕی 21ی خولی پلە یەكی فڕەنسا مێوانداری یانەی دیگۆنی كرد و یارییەكەشی بە 8 گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە.
لە یارییەكەدا نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی و گرانترین یاریزانی جیهان ئاستێكی ناوازەی پێشكەش كرد و سوپەر هاتریك (4 گۆڵ)ی لە خولەكانی 42، 57، 73 و 83 تۆمار كرد.
ئەنخێل دی ماریای ئەستێرەی ئەرجەنتینیش 2 گۆڵی لە خولەكانی 4 و 15 تۆمار كرد، دوو گۆڵەكەی تریش لەلایەن ئیدینسۆن كاڤانی لە خولەكی 21 و كیلیان مباپێ لە خولەكی 77 تۆمار كران.
بەم سەركەوتنە یانەی پاریس سان جێرمان خاڵەكانی لە وەرزی ئەمساڵی خولی فڕەنسا كردە 56 خاڵ و بەجیاوازی 11 خاڵ لەگەڵ یانەی لیۆن، شوێنی خۆی لە پێشەنگی یانەكان قایمتر كرد، یانەی دیگۆنیش خاڵەكانی لە 25 و ریزبەندی 11 یانەكان جێگیربوون.
وشە -
ئامانج ئهكرهم