واڵكۆت بەفەرمی بووە یاریزانی ئێڤەرتۆن

:: AM:09:37:18/01/2018 ‌

یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی بەفەرمی رۆیشتنی هێرشبەری تیپەكەی تیۆ واڵكۆتی بۆ یانەی ئێڤەرتۆن لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئێستای یاریزاناندا راگەیاند.

واڵكۆت لە 2006 لە تەمەنی 21 ساڵی بەفەرمی لە یانەی ساوتهامتۆن پەیوەندی بە یانەی ئارسناڵەوە كردبوو، دوای 12 ساڵ یاریكردن لە ریزی یانەكە 397 یاریی ئەنجامدابوو و 108 گۆڵیشی تۆمار كردبوو.

بەگوێرەی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان گرێبەستەكەی واڵكۆت لەگەڵ یانەی ئێڤەرتۆن بە بەهای 20 ملیۆن پاوەن بووە و لەمەودواش لە ریزی یانە نوێیەكەی درێسی ژمارە 11 دەپۆشێ.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م