نرخی زێڕ و دراو لە بازاڕەکانی کوردستان

:: AM:09:48:18/01/2018 ‌

 

ئەمڕۆ پێنجشەم17ی کانوونی دووەم نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی دنیا هەر ئۆنسێکی بە هەزار  و 327دۆلار دەفرۆشرێت. كارزان وەفیق زیڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb  بۆ "وشە" نرخی زێڕ لە بازاڕی هەولێری خستەڕوو كە بەم شێوەیەیە:

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 270 هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 21: 238 هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 18:  205 هەزار دینار

 

پێویستە بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە،  بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.

 

دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و327دۆلار و نرخی 100 دۆلاریش بە  125 هەزار و 700 دینار دەستنیشان كراوە.

 

نرخی دراو

 

نرخی دراو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

100 دۆلاری ئەمەریكی: 125 هەزار  و 700 دینار.

 

100 یۆرۆ: 152 هەزار  دینار.

 

100 پاو‌ند: 170 هەزار دینار

 

100 هەزار تومەن:  29  هەزار دینار

 

100 لیرەی توركی:  34 هەزار  دینار.

 

100 یۆرۆ:122.011دۆلار

 

100 پاوند 138.332 دۆلار.

 

 



وشە - سلێمان تاشان