رۆژنامه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى ئاشكراى ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا ده‌ستى به‌سه‌ر ده‌یان ملیۆن به‌ڵگه‌ى هه‌واڵگریى داعش گرتووه.
رۆژنامه‌ى ی‌و ئێس ئه‌ى توده‌ى له هه‌واڵێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش كه له سووریا و عێراق رایان كردووه، ژماره‌یه‌كى زۆر به‌ڵگه و تۆمارى هه‌واڵگرییان له دواى خۆیان جێ هێشتووه.
رۆژنامه‌كه بۆ هه‌واڵه‌كه لێدوانى له ژه‌نه‌راڵ جیمس جیرارد وه‌رگرتووه كه به‌رپرسى تیمى ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كان بووه له عێراق و سووریا، جیمس ده‌ڵێ، "پاراستنى ئه‌م هه‌موو تۆماره زۆره بابه‌تێكى سه‌رسوڕهێنه‌ره".
له‌باره‌ى به‌ڵگه‌كانه‌وه رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، باسى زانیارى دارایى و فه‌رمانى مه‌یدانى و كارگێڕى له‌خۆ ده‌گرن كه زۆربه‌یان مۆرى داعشیان به‌سه‌ره‌وه‌یه.
له سێ ساڵى رابردوودا هاوپه‌یمانان به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا ده‌ستى به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كى زۆرى داتاكانى ناو كۆمپیوته‌ره‌كانى داعش گرتووه، وه‌ك به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ده‌ڵێ، "زۆر شتمان له باره‌ى ههیكى رێكخستنى داعش و چۆنیه‌تیى پێوه‌ندیى نێوانیان و چۆنیه‌تیى به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌ندامه‌كان و كرده‌ى پاره‌داركردنى ئه‌و رێكخراوه زانیوه".
به‌پێى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌كه له هه‌ر تیرابایتێكى (100 گیگابایت) 80 هه‌زار به‌ڵگه‌ى مایكرۆسوفتى وردى تێدایه. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات زانیارییه‌كى زۆر له‌باره‌ى داعشه‌وه بكه‌وێته ده‌ست هه‌واڵگریى ئه‌مه‌ریكا.