سانچێز رازی بووە ببێتە یاریزانی مانچستەر یونایتد

:: AM:09:59:18/01/2018 ‌

میدیا ئینگلیزییەكان بڵاویان كردەوە ئەلێكسیس سانچێزی هێرشبەری چیلی و یانەی ئارسناڵ رازی بووە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئێستای یاریزاناندا ببێتە یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد.

رۆژنامەی (تەلیگراف) بڵاوی كردەوە: یانەی مانچستەر یونایتد هەوڵەكانی چڕ كردووەتەوە بۆ ئەوەی لە چەند رۆژی داهاتوودا و بەر لە تەواوبوونی ماوەی گواستنەوەی زستانە گرێبەستی سانچێز بەدەست بێنێ.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد لەگەڵ سانچێز لەسەر سەرجەم خاڵەكان رێككەوتوون و گرێبەستەكەشیان بۆ ماوەی 4 ساڵ دەبێت و بەمووچەی ساڵانەی 14 ملیۆن پاوەن، بەمەش ئەو هێرشبەرە چیلییە مووچەی هەفتانەكەی 300 هەزار پاوەنە.

سەرچاوەكە جەختیشی كردەوە سانچێز لە ئێستادا چاوەڕێی رەزامەندی موختاریانی ئەستێرەی ئەرمینی دەكات پەیوەندی بە یانەی ئارسناڵەوە بكات تا ئەویش بەفەرمی ببێتە یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد.

رۆژنامەی (تەلیگراف) ئاشكراشی كرد گرێبەستەكەی سانچێز 60 ملیۆن پاوەن لەسەر یانەی مانچستەر یونایتد كەوتووە
جێی باسە مینۆ رایۆلای بەڕێوەبەری كارەكانی موختاریان دوێنێ چوارشەم رایگەیاندبوو یاریزانەكە رازی نییە بە ئاسانی روو لە یانەی ئارسناڵ بكات، بەڵكو دەیەوێ سەرجەم خاڵەكانی گرێبەستەكە بەتەواوی لێكدانەوەی بۆ بكات ئینجا رازی بێت ببێتە یاریزانی یانەی ئارسناڵ.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م