دوو ژنی هیندی له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له هه‌مانكاتدا منداڵیان بوو، كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه لێیان تێك چوو و ئاڵ‌وگۆڕیان كردبوون، به‌ڵام هیچ كام له‌و دوو خێزانه ئاماده نه‌بوون منداڵی خۆیان وه‌رگرنه‌وه.
له مانگی سێی ساڵی 2015، له نه‌خۆشخانه‌ی "مانگالدوی ناوه‌ندی" له هیندستان، دوو ژن له دوو خێڵی جیاواز منداڵیان بوو، سه‌لما باربین كه ژنێكی مسوڵمانی دانیشتووی هیندستان بوو، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ستی به‌وه كردبوو كه ئه‌و منداڵه‌ی پێیان دراوه هی خۆی نییه، به‌ڵام نه‌یویست ئه‌م ڕاستییه به سه‌حابه‌دین ئه‌حمه‌دی مێردی بڵێ.
دواتر باربین به مێرده‌كه‌ی گوت كه ئه‌م منداڵه‌ی له‌دایك بووه هی خێڵی "بۆدۆ"یه، چونكه دانیشتوانی ئه‌و خێڵه خاوه‌نی دوو چاوی بچووك و جیاوازن له هیندییه‌كانی تر ناچن و منداڵه‌كه‌شیان وه‌ك ئه‌وانه، له‌به‌رئه‌وه هه‌رزوو سه‌حابه‌دین له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه كۆبووه‌وه و پرسیاری له هه‌موو ئه‌و ژنانه كردبوو كه له‌و ڕۆژه‌دا منداڵیان بووه، بۆی ده‌ركه‌وتبوو ژنێكی ئه‌و خێڵه له هه‌مان ڕۆژدا منداڵیان بووه، به‌ڵام نه‌یویست به ژنه‌كه‌ی بڵێت.
پاش ماوه‌یه‌ك هه‌ردوو خێزان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته لێكۆڵینه‌وه‌یان كرد، بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و دوو منداڵه ئاڵوگۆڕ بوونه‌ته‌وه، خێزانه‌كه‌ی تریش ئاشكرایان كرد، كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دركیان پێ كردووه كه ئه‌و منداڵه هیچ له خۆیان ناچێت و هی خۆیان نییه، به‌ڵام ئێسته كه هه‌موو شتێكیش ئاشكرا بووه، هیچ كام له‌و خێزانانه ئاماده نین منداڵه‌كانی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه و به‌ڵێنیان داوه ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌وتووه‌ته لایان، به باشترین شێوه به‌خێویان بكه‌ن.