پێگه‌ی "فه‌رفیش" كه پێگه‌یه‌كی هونه‌ریی میسرییه، راپۆرتێكی له‌باره‌ی ناودارترین ئه‌كته‌ری كۆمیدیی عه‌ره‌بی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه سه‌میر غانمه. ئه‌و راپۆرته به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی ئه‌و هونه‌رمه‌نده و هاوكات هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی خاتوونه ئه‌كته‌ری ناودار "ده‌لال عه‌بدولعه‌زیز" و له‌وێدا چه‌ند نهێنییه‌كی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه ئاشكرا ده‌كات.
پێگه‌كه ئاشكرای ده‌كات كه یه‌كێك له نهێنییه‌كانی ئه‌و دوو ئاشقه كه ئێسته هاوسه‌ری یه‌كترن، رۆژی له‌دایكبوونیانه، چونكه سه‌میر غانم له 15ی یه‌نایه‌ر له ساڵی 1937 له دایك بووه، به‌ڵام ده‌لال یه‌ك رۆژ دوای ئه‌و له ساڵی 1958 له رۆژی 16 یه‌نایه‌ر له دایك بووه، واته ته‌نیا یه‌ك رۆژ له نێوانیاندایه.
هاوكات پێگه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه به‌رله‌وه‌ی سه‌میر غانم ده‌لال بخوازێ، له سه‌ره‌تاكانی كاره هونه‌رییه‌كانی، كچێكی سۆماڵیی ناسیوه كه رۆژانه ده‌هاته نمایشه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده، له یه‌كترناسیندا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیریی بكه‌ن، دوای مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ، له یه‌كتر جیا بوونه‌وه.
پێوه‌ندیی سه‌میر غانم و ده‌لال عه‌بدولعه‌زیز له‌ناو هونه‌رمه‌ندانی میسردا، به جوانترین پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستی ناو ده‌برێت كه تا ئێسته هیچ كێشه‌یه‌كیان له نێواندا دروست نه‌بووه، هاوكات پێكه‌وه له چه‌ندان فیلمی سینه‌مایی و نمایشی شانۆییدا به‌شدارییان كردووه. دوو كچیان لێ هاتوونه‌ته به‌رهه‌م كه ناویان "دنیا و ئیمی" كه هه‌ردووكیان ئه‌كته‌رن.
سه‌میر غانم كه ئه‌كته‌رێكی زۆر ناوداری كۆمیدیی میسرییه، له ساڵی 1937 له دایك بووه و كولیژی كشتوكاڵی له ئه‌سكه‌نده‌ییه ته‌واو كردووه. له سه‌ره‌تای چوونه ناو بواری نواندنه‌وه، له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان جۆرج سیدهه‌م و زه‌یف ئه‌حمه‌د گرووپێكیان پێكهێنا و نمایشی كۆمیدییان پێشان ده‌دا تا له ناوه‌ندی هونه‌ریدا بوونه ناوی دیار. تا ئێسته خاوه‌نی زیاتر له 120 فیلمی سینه‌مایی و زیاتر له 50 شانۆگه‌رییه كه له ناوه‌ندی هونه‌ریدا به یه‌كێك له پێشه‌نگه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت. ده‌یان خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی وه‌رگرتووه.
ده‌لال عه‌بدولعه‌زیز كه خاتوونه ئه‌كته‌رێكی ناوداری میسرییه، له ساڵی 1958 له دایك بووه. كۆلیژی كشتوكاڵی له زانكۆی زه‌قازیق ته‌واو كردووه، هاوكات كۆلیژی راگه‌یاندنی له زانكۆی قاهیره ته‌واو كردووه. دیپلۆمی له زانسته سیاسییه‌كان وه‌رگرتووه. له ساڵی 1977ه‌وه خۆی له بواری نواندندا دۆزیوه‌ته‌وه، خاوه‌نی زیاتر له 40 فیلمی سینه‌ماییه و زیاتر له 20 شانۆگه‌ریی به‌شداریی كردووه. تا ئێسته چه‌ندان خه‌ڵاتی جۆراوجۆری وه‌رگرتووه.