ئۆبامیانگ داوایەكی ئاراستەی بڕووسیا دۆرتمۆند كردووە

:: AM:10:34:18/01/2018 ‌

پییر ئێمریك ئۆبامیانگی هێرشبەری گابۆنی بەفەرمی داواكارییەكی پێشكەش بە سەرۆكایەتی یانەی بڕووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی كردووە رێگەی پێ بدەن یانەكەیان جێبێڵێ و پەیوەندی بە یانەی ئارسناڵی ئینگلیزییەوە بكات.

رۆژنامەی (بێڵد)ی ئەڵمانی بڵاوی كردەوە: ئۆبامیانگ داواكارییەكی پێشكەش بە سەرۆكایەتی یانەی دۆرتمۆند كردووە و داوای لێ كردوون ئاسانكاری بۆ بكەن ریزی یانەكەیان جێبێڵێ و روو لە خولی نایابی ئینگلیزی بكات.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشدا سەرۆكایەتی یانەی دۆرتمۆند بە داواكەی ئۆبامیانگ رازی بوونە، بەڵام بەو مەرجەی لەبەرامبەر فرۆشتنی 70 ملیۆن یۆرۆیان دەست بكەوێ.

سەرچاوەكە جەختیشی كردەوە لە ئەگەری رۆیشتنی ئەلێكسیس سانچێزی هێرشبەری چیلی بۆ یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، یانەی ئارسناڵ گرێبەست لەگەڵ ئۆبامیانگ دەكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م