به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه، ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به فیلمی سێكسی (پۆرن)، زانیاریی هه‌زاران كه‌س له‌وانه‌ی به‌كاریان هێناوه بڵاو ده‌كاته‌وه و دواتر هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ده‌دات.
كۆمپانیای "دیجیتاڵ ئینترابشن"ی به‌ریتانی بۆ سیكویریتی ئه‌لیكترۆنی ئاشكرای كرد، ئه‌پڵیكه‌یشنی كۆمپانیای "Sin Fir"ی تایبه‌ت به فیلمی سێكسی، بووه‌ته هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ناو و زانیاریی 20 هه‌زار به‌كارهێنه‌ری و ته‌نانه‌ت ئیمه‌یل و ورده‌كاریی تریشی بڵاو كردوونه‌ته‌وه، بۆیه كۆمپانیاكه به په‌له ده‌ستی به چاككردنی ئه‌و كێشه‌یه كردووه و سوپاسی كۆمپانیا سیكویریتییه به‌ریتانییه‌كه‌ی كردووه.
كۆمپانیا پۆڕنه‌كه ده‌ڵێ، ئێمه ڕاسته هه‌موو زانیارییه‌كان لای خۆمان ده‌پارێزین، به‌ڵام هه‌رگیز مه‌به‌ستمان له بڵاوكردنه‌وه‌یان نییه و ئومێد ده‌كه‌ین به‌ره‌و پێشتر بڕۆین، ئێمه بڕوامان به تواناكانی خۆمان هه‌یه و نایه‌ڵین جارێكی تر له ڕێی هێرشی له‌و جۆره‌وه زانیاریی به‌كارهێنه‌رانمان بدزرێت.
هه‌ر كه‌سێك كاتێك بۆ جارێكیش بێت سه‌ردانی یه‌كێك له ماڵپه‌ڕه سێكسییه‌كان بكات، مه‌گه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی فۆرمات بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر نا به به‌رده‌وام كۆمپانیای ئه‌و ماڵپه‌ڕه چاودێری به‌سه‌ره‌وه ده‌كات و چه‌ند جارێكیش هاككه‌ران ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌یان كۆنتڕۆڵ كردووه، ده‌بینن به هه‌زاران ڤیدیۆی خه‌ڵكیان لایه كه به دزیی خۆیانه‌وه كامێرای مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كانیان كردوونه‌ته‌وه و تۆماریان كردووه.
ماڵپه‌ڕه ڕووته‌كان، جگه له‌وه‌ی زیانی ده‌روونی و جه‌سته‌یی به مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن، هۆكارێكن بۆ سیخوڕی به‌سه‌ر كه‌سه‌كانه‌وه و ده‌رفه‌تێكی بازرگانیشه بۆ كۆمپانیا گه‌وره‌كان، چونكه تۆ هه‌رچه‌ند ئینته‌رنێته‌كه‌ت بۆ ته‌ماشاكردنی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه خه‌رج بكه‌یت، به‌شێكی ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌فیڕۆت داوه، بۆ ئه‌و ده‌ڕوات.