ناوه‌ندێكى توێژینه‌وه له به‌ریتانیا رایده‌گه‌یه‌نێ، مۆندیالى ئه‌مساڵ كه بڕیاره له رووسیا ئه‌نجام بدرێت، ئامانجێكى سه‌رنجڕاكێشى داعشه.
ناوه‌ندى توێژینه‌وه‌ى (ئاى ، ئێچ، ئێس) بۆ شرۆڤه‌كاریى كه مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ى له به‌ریتانیایه، رایگه‌یاندووه كه پاڵه‌وانێتى جامى جیهانى ئه‌مساڵ كه بڕیاره له مانگى حوزه‌یراندا له رووسیا بكرێت، ئامانجێكى سه‌رنجڕاكێش ده‌بێت به‌لاى داعشه‌وه.
به پێى شرۆڤه‌ى ناوه‌نده‌كه، مۆسكۆ رۆڵى هه‌بووه له رووخانى داعش، بۆیه له‌وانه داعش هه‌لێك وه‌ربگرێت بۆئه‌وه‌ى هه‌ر كرده‌یه‌ك كه له رووسیا ئه‌نجامى بدات وه‌ك هه‌ڵمه‌تێكى راگه‌یاندن بۆخۆى به‌كارى بهێنێت.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش سه‌نته‌ره‌كه ده‌ڵێ، "به‌شداربوونى هه‌ڵبژارده‌ى سعوودیه و ئێران له پاڵه‌وانێتییه‌كه پاڵنه‌رێكى به‌هێز ده‌بێت بۆئه‌وه‌ى داعش مۆندیاله‌كه بكاته ئامانج".
به پێى تێڕوانینى شاره‌زایان هه‌رچه‌نده رێكخراوى تیرۆریستى داعش له رووى مه‌یدانییه‌وه رووخاوه، به‌ڵام هێشتا تواناى ماوه بۆئه‌وه‌ى كرده‌ى تیرۆریستى له شوێنه گرنگه‌كانى دنیا ئه‌نجام بدات، هه‌ر له ساڵى رابردوودا چه‌ندان ته‌قینه‌وه‌ى له‌ئیسته‌نبوڵ و مانچسته‌ر و به‌رشلۆنه و تاران ئه‌نجام داوه.
بۆیه به دوور نازانرێت كرده‌یه‌كى تیرۆریستى له‌م شێوه له مۆندیالیش ئه‌نجام بدات.