ماسكیڕانۆ دوایین یاریی لەگەڵ بەرشەلۆنە ئەنجام دەدات

:: AM:11:12:18/01/2018 ‌

خافیێر ماسكیڕانۆی ئەستێرەی ئەرجەنتینی هەفتەی داهاتوو دوایین یاریی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە ئەنجام دەدات و دوای 7 ساڵ و نیو ماڵئاوایی یەكجاری لە ریزی یانەكەدا دەكات.

ماسكیڕانۆ لە ماوەی 7 ساڵ و نیوی یاریكردن لە ریزی یانەی بەرشەلۆنە 333 یاریی بۆ یانەكە ئەنجامداوە و تەنیا یەك گۆڵیشی بۆ یانەكە تۆمار كردووە.

رۆژی پێنجشەمی هەفتەی داهاتوو ماسكیڕانۆ دوایین یاری لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لە چوارچێوەی یارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی 8ی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر یانەی ئیسپانیۆڵ لە نێو یاریگەی كامپ نوو ئەنجام دەدات.

رۆژنامەی (مۆندۆ)ی ئیسپانیا ئاشكرای كرد، ماسكیڕانۆ لەسەر سەرجەم خاڵەكانی گرێبەستەكردن لەگەڵ یانەی هیپی فۆرچنی چینی رێككەوتووە و یانەی بەرەشلۆنەش لە فرۆشتنی ئەو ئەستێرەیەی بڕی 10 ملیۆن یۆرۆی دەست دەكەوێ.

لەگەڵ رۆیشتنی ماسكیڕانۆ ژمارەی درێسی 14ی ئەو یاریزانە دەدرێت بە فیلیپ كۆتینیوی ئەستێرەی بەڕازیلی و یاریزانی نوێی یانەكە كە چەند رۆژێك پێش ئێستا بە 160 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ بەرشەلۆنە ئیمزا كرد.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م