وه‌زیرى نه‌وتى كوێت رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى له‌و رێككه‌وتنه ناكشێته‌وه كه له لایه‌ن رێكخراو ئۆپیكه‌وه له‌سه‌ر دابه‌زاندنى ئاستى به‌رهه‌مهێنان نه‌وت كراوه.
بخیت ره‌شیدى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كوێت رایگه‌یاند، "هیچ پلان و نیازێكمان نییه له‌و رێككه‌وتنه‌ى ئۆپیك بكشێینه‌وه كه بۆ دابه‌زاندنى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت كراوه".
ئه‌م وه‌زیره دووپاتى كرده‌وه، "رێككه‌وتنى دابه‌زاندنى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى خاو بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر به‌رده‌وام ده‌بێت، ئێسته هیچ بیركردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ده‌رچوون له رێككه‌وتنه‌كه نییه".
ساڵى رابردوو وڵاتانى ئه‌ندام له پۆپیك و وڵاتانى تر‌ى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت له‌سه‌ر دابه‌زاندنى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت رێككه‌وتن، ئه‌مه‌ش وایكرد نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى دنیا به‌رز بێته‌وه. وه‌زیرى نه‌وتى كوێت ئاشكراى كرد له 21ى ئه‌م مانگه وه‌زیرانى ئه‌و وڵاتانه‌ى ئه‌ندامن له ئۆپیك كۆده‌بنه‌وه بۆئه‌وه‌ى پێداچوونه‌وه بۆ ئاستى پابه‌ندبوون به رێككه‌وتنه‌كه بكه‌ن.
وه‌زیرى نه‌وتى كوێتى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات به‌م رێككه‌وتنه بازاڕى نه‌وت له دنیادا جێگیر بووه، وڵاتانى به‌رهه‌مهێنیش پابه‌ندبوونى ته‌واویان به‌رێككه‌وتنه‌كه هه‌یه.
هه‌ریه‌ك له‌رووسیا و سعوودیه‌ش پاڵپشتى رێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ن كه وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا كۆتاى 2018 كارى پێ بكرێت.