كارگەی دروستكردنی سابوون لەم شارەی كوردستان دەكرێتەوە

:: AM:11:19:18/01/2018 ‌

كۆمپانیایەكی فڕەنسی، كارگەیەكی دروستكردنی سابوون لە شارۆكەی شێخان دەكاتەوە و ئامانجیەتی ئەو كچ و كوڕانەی دایك و باوك یان یەكێكیان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە كوژراون و نەماون، لەو پڕۆژەیە كار بكەن و دەست بە ژیانێكی نوێ بكەنەوە.

پیر ئەودێ سلێمان بەڕێوەبەری ماڵی منداڵە بێ دایك و باوكەكان ئەوانەی لەلایەن داعشەوە شەهید كراون كە ماڵی سێوەیییەكانیان پێ دەڵێن، بۆ "وشە" گوتی، ماوەیەكی زۆرە كۆمپانیایەكی فڕەنسی كار لەسەر دروستكردنی كارگەیەكی سابوون لە ناوچەكەمان دەكات، بۆ ئەو كوڕ و كچانەی بەشێكی خێزانەكانیان لە شەڕی دژ بە تیرۆریستان لە دەست داوە، تا لەو كارگەیە دەرفەتی كاریان بۆ بڕەخسێنرێ و ژیانێكی نوێ دەست پێ بكەن.

بەڕێوەبەری ماڵی سێوەیییەكان لە شارۆكەی شێخان ئاماژەی دا، ئێستە كارەكانی دامەزراندنی ئەو كارگەیە لە كۆتادایە و لە داهاتوویەكی زۆر نزیك كارگەكە دەست بەكاركردن دەكات و ژمارەیەكی زۆری كچ و كوڕی پێگەیشتووی ماڵی سێوەیییەكان لەو كارگەیە كاریان پێ دەدرێ و داهاتێك بۆ خۆیان پەیدا دەكەن و ژیانێكی نوێ دروست دەكەن.

ئەو كۆمپانیای كارگەی سابوون لە ناوچەكە دادەمەزرێنێ، كۆمپانیای "میروی" فڕەنسییە، جیا لە دروستكردنی ئەو كارگەیە، یاریگەیەكی وەرزشی و بنكەیەكی تەندروستی و سەنتەرێكی فێربوونی پیشەی لە شارۆكەی شێخان بۆ پاشماوەكانی شەڕ داعش دروست كردووە.

شێخان/ نەوزاد هلۆری.



وشە - باز ئه‌حمه‌د