بەڕاستی یاریزانانی مانچستەر سیتی سێكسكردنیان لێ قەدەغە كراوە؟

:: PM:01:40:19/11/2016 ‌

پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتیی ئینگلیزی وەڵامی یاریزانێكی پێشووی یانەكەی دایەوە كە بەم دواییە رایگەیندبوو یاریزانانی یانەكەی كاری سەرجێیی و سێكسكردنیان لێ قەدەغە كراوە.

گواردیۆلا دوای كۆتاهاتنی ماوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، هاوینی رابردوو بەفەرمی ئەركی راهێنەرایەتیی یانەی مانچستەر سیتی گرتە ئەستۆ.

لەگەڵ وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتیدا، گواردیۆلا بڕیاری دا سەمیر نەسڕی یاریزانی فڕەنسی بفرۆشێ و ئێستاش ئەو یاریزانە بەشێوەی خواستن بۆ یانەی سڤیلییەی ئیسپانی یاریی دەكات.

نەسڕی لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا سەرەتای ئەم هەفتەیە رایگەیاند: گواردیۆلا لە یەكەم كۆبوونەوەی لەگەڵ یاریزانانی یانەی مانچستەر سیتی پێیانی راگەیاند كە نابێ دوای نیوەشەو كاری سەرجێی بكەن تەنانەت ئەگەر بۆ بەیانییەكە پشوو بێت و هیچ چالاكییەكی وەرزشیشیان نەبێت.

زیاتر گوتی: گواردیۆلا پێی گوتین ئەگەر ویستتان كاری سەرجێی لەگەڵ هاوسەر و خۆشەویستانتان بكەن، دەبێت كارەكە پێش نیوە شەو بكەن.

لەمباریەوە گواردیۆلا لە رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی ئینگلیزی وەڵامی نەسڕٍی دایەوە: پێموایە هەرگیز یاریی تۆپی پێ بەبێ كاری سەرجێیی و سێكس ناكرێ و ئەوەی سێكسیش دەكات لەنێو یاریگە ئاستێكی باش پێشكەش دەكات، بۆیە هەرگیز سێكس لە یاریزانانی تیپەكەم قەدەغە ناكەم.

نەسری هەر لە چاوپێكەوتنەكەدا ئاماژەی بەوەشدابوو كە گواردیۆلا زۆرترین كات جەختی دەكردەوە كە دەبێت سەرجەم یاریزانەكان بەباشی بخەون، جەختیشی دەكردەوە كە پێشتر هەمان یاسای بەسەر لیۆنێل میسی و رۆبەرت لیڤاندۆفیسكی پەیڕەو دەكرد كە دەبووە هۆی ئەوەی بە باشترین شێوە لەنێو یاریگە دەركەون.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م