له دوێنێ شه‌وه‌وه له سنووری شارۆكه‌ی ئامێدی به تایبه‌تی ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا، به‌فر ده‌بارێت و ناوچه‌كه به ته‌واوی سپی‌پۆش بووه، كه‌شێكی سارد ڕووی تێ كردوون.
له شه‌وی ڕابردووه‌وه تا به‌یانی ئه‌مڕۆش، به‌فرێكی زۆر له شارۆكه‌ی ئامێدی باریوه، به پێی قسه‌ی هاووڵاتییانی ناوچه‌ی به‌رواری باڵای سه‌ر به ئه‌و شارۆكه‌یه بێت، به‌رزی به‌فره‌كه گه‌یشتووه‌ته 10 سم، تا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش هه‌ر به‌رده‌وامه له بارین، به پێی ئه‌و سه‌رمایه‌ی كه‌شوهه‌واوی ناوچه‌كه‌ش بێت، ڕێی تێده‌چێت تا چه‌ند ڕۆژێك به‌رده‌وام بێت.
ئه‌مساڵ ئه‌مه ده‌بێته شه‌شه‌مین جار، كه له سنووری شارۆكه‌ی ئامێدی به‌فر ببارێت، به‌پێی زانیارییه‌كان بێت، هه‌ر له‌مساڵدا تا ئێسته زیاتر له 20 سم به‌فر باریوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند، ئاشكرایان كرد كه له زۆربه‌ی ناوچه شاخاوییه‌كانی كوردستان ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌فر ده‌بارێت و شاخه‌كان سپی ده‌پۆشن.
ئامێدی- نه‌وزاد هلۆری
فوتو- ئه‌حمه‌د ئه‌دنی