دواى مانگێك له راگه‌یاندنى ئازادبوونى عێراق له‌ده‌ستى داعش، به پێى تێڕوانینى به‌رپرسان و شاره‌زایان، هێشتا تیرۆریستانى داعش توانایان هه‌یه هه‌ندێك له ناوچه‌كان بخه‌نه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆیان، به تایبه‌تى ئه‌و ناوچانه‌ى كه له‌سنوورى سووریاوه نزیكن.
عه‌لى به‌یاتى كه یه‌كێكه له فه‌رمانده‌ى لیواكانى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى له شاره‌دێى دێرینى نه‌مروود له باشوورى مووسڵ ده‌ڵێ، "بارودۆخى ئاسایشى شاره‌كه لاوازه، ده‌كرێ له‌هه‌ر ساتێك‌دا بڕووخێت".
له هاوینى رابردوودا ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق ئاهه‌نگیان به بۆنه‌ى رزگاركردنى مووسڵ گێڕا كه له باكورى وڵاته‌كه‌یه.
هه‌رچه‌نده ئه‌ندامان و گرووپه چه‌كداره‌كان له‌و شاره رایانكردووه، به‌ڵام به‌رپرسه‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبى بۆ فرانس پرێس دووپات ده‌كاته‌وه، "هه‌ڵاتووه‌كان له ناوچه بیابانه‌كانى رۆژئاواى مووسڵن" كه به درێژى هه‌زاران كیلۆمه‌تر چوارگۆشه به‌ره‌و سنوورى سووریا درێژ ده‌بێته‌وه. چه‌كداره‌كانى داعش له‌وێ "هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانى عێراق و خه‌ڵك".
هه‌ر ئه‌و به‌رپرسه له قسه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێ، "ئه‌و چه‌كدارانه ناوچه بیابانه‌كان و دۆڵ و گرده‌كانیان هه‌ڵده‌قۆزنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و چاڵ وحه‌شارگانه‌ى به‌ر له‌رزگاركردنى مووسڵ دروستیان كردووه، له‌وێ ته‌واوى پێداویستییه‌كانیان له چه‌ك و ئاو و سووته‌مه‌نى و خۆراكیان دابینكردووه كه ده‌توانن ماوه‌یه‌كى زۆر بمێننه‌وه".
نه‌مروود ده‌كه‌وێته باشوورى مووسڵ، به پێى لێدوانى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى نه‌ینه‌وا له مانگى ته‌مووزى 2017 تا ئێسته زیاتر له چوار هه‌زار چه‌كدارى داعش گیراون.
شانه خه‌وتووه‌كانى داعش
به‌ر له چه‌ند رۆژێك سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق داواى راوه‌دوونانى شانه خه‌وتووه‌كانى داعشى كرد، ئه‌مه‌ش دواى كرده‌یه‌كى تیرۆریستى بوو له به‌غدا كه زیاتر له 31 كه‌س بوونه قوربانى، ئه‌مه‌ش له دواى رزگاركردنى مووسڵ به‌رزترین ئاستى كوژراوان ده‌بێت له كرده‌ى تیرۆریستی‌دا.
هیشام هاشمى كه توێژه‌رى كاروبارى گرووپه چه‌كداره‌كانه بۆ فرانس پرێس ده‌ڵێ، "ئێسته ده‌توانین بڵێین زاراوه‌ى شانه‌ى خه‌وتوو زاراوه‌یه‌كى هه‌ڵه‌یه، چونكه ئه‌و شانانه چالاكن و ده‌توانن هێرش بكه‌ن و هه‌روه‌ها ده‌شتوانن ده‌سه‌ڵاتیان بۆ هه‌ندێك شاره‌دێ و گوند بگێڕنه‌وه".
هه‌روه‌ها هاشمى ده‌ڵێ، "داوده‌زگاكانى هه‌واڵگرى و زانیارى عێراق تێڕوانینیان بۆ ئه‌م شانانه ته‌مومژاوییه و دیدگه‌یه‌كى ته‌واویان نییه".
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت خه‌ڵكى شارى مووسڵ به‌هه‌مانشێوه ده‌بنه ئامانج، ئه‌مه‌ش به پێى لێدوانێكى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكه بۆ فرانس پرێس، عاید لوێزی كه ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یه ده‌ڵێ، "به پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست ئێمه كه‌وتوون، هه‌ندێك له ناوچه‌كانى باشوورى مووسڵ كه‌وتوونه‌ته به‌ر هێرشه‌كان، هه‌روه‌ها هاووڵاتییان له ناو مووسڵ رووبه‌ڕووى كرده‌ى كوشتن و هه‌ڕه‌شه ده‌بنه‌وه، زۆر له هێرشبه‌ره‌كانیش جلى سه‌ربازییان پۆشیوه".
لوێزى دووپاتى ده‌كاته‌وه، "زۆربه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ى پاشماوه‌كانى داعش ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ن له ناوچه‌كانى جه‌زیره له باكورى حه‌زه‌ڕ به‌دیوى ته‌لعه‌فه‌ر و شاره‌دێى تل عه‌بته‌ن له سنوورى پارێزگاى ئه‌نبار".
هیشام هاشمى ده‌ڵێ، "ئه‌مانه به‌ڵگه‌ن كه راگه‌یاندنى سه‌ركه‌وتنى سه‌ربازیى له لایه‌ن عێراقه‌وه ماناى ئه‌وه‌یه به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ى نێشته‌جێبوون و باڵه‌خانه‌ى حكوومى و به‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ى تر سه‌ركه‌وتوون كه ئاڵایان به‌سه‌ره‌وه‌یه".
به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ش هه‌یه تیرۆریسته‌كان هێشتا له‌و ناوچانه‌ن كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان بۆردمان ده‌كرێن.گوته‌بێژى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌شه‌ڕى دژى داعش راین دیلۆن ده‌ڵێ، "هاوپه‌یمانان پاڵپشتى هێزه‌كانى عێراق ده‌كات بۆ لێدانى ناوچه‌كانى باشوورى مووسڵ، له دژى حه‌شارگه‌ى چه‌كه و ته‌قینه‌وه و رۆكیته‌كان".
لوێزى كه ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا بوو ده‌ڵێ، "پرۆسه‌ى رزگاركردن، له‌رووى جیۆگرافییه‌وه خاكى رزگاركرد و به‌سه‌رى زاڵبوو، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى ته‌واو به‌سه‌ر چه‌كدارانى داعش زاڵ نه‌بوو". هه‌روه‌ها لوێزى ده‌ڵێ، "ئه‌و بارودۆخه خۆى كه هۆكار بوو له كه‌وتنى مووسڵ بۆ ده‌ستى داعش له ساڵى 2014، ئێسته هه‌مان بارودۆخ گه‌ڕاوه‌ته‌وه".
كوشتار به‌رده‌وامه
بۆ خۆدوورگرتن له هه‌ڵه‌كانى رابردوو، چه‌ند مانگێك ده‌بێت هاوپه‌یمانان مه‌شق به هێزه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له قۆناغى جه‌نگه‌وه به‌ره‌و قۆناغى كارى پۆلیسى بڕۆن و رووبه‌ڕووى مه‌ترسییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان ببنه‌وه.
هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى كه به درێژایى سنوورى نێوان عێراق و سووریا بڵاوه‌یان پێكراوه، ده‌ڵێن رۆژانه شكست ده‌هێنن له‌وه‌ى رێ له تیرۆریستانى داعش بگرن كه دزه ده‌كه‌نه ناو عێراقه‌وه.
له‌و دیوى سنووره‌وه، دواى له‌ده‌ستدانى دوایین پێگه‌ى خۆى له سووریا، داعش توانیویه‌تى به‌شێوه‌یه‌كى له‌ناكاو ده‌سه‌ڵاتى بۆ هه‌ندێك گوندى باكوورى رۆژئاواى سووریا بگێڕێته‌وه.
له به‌ره‌ى رۆژهه‌ڵاتیشه‌وه له ناوچه‌ى حه‌ویجه كه دوایین پێگه‌ى داعش بوو له عێراق، هێشتا تیرۆریسته‌كانى ئه‌م رێكخراوه به‌رده‌وامن له كوشتار و له ناوبردن.
له‌سه‌ره‌تاى ساڵى نوێیه‌وه سێ كه‌سى سڤیل و چه‌كدارێكى حه‌شدى شه‌عبى له‌وێ كوژراون، كه‌چى له به‌رانبه‌ردا ده‌گوترێت 60 چه‌كداری تیرۆریستى داعش كوژراون.