بەشێوەیەكی گشتی لەشی مرۆڤ پێویستی بە چەندان ڤیتامین و پرۆتین و پێكهاتەی خۆراكی دەبێت، بۆ ئەنجامدانی فرمانی ئەندامەكانی لەش و باشتركردنی تەندروستی و بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری لەش و ڕێگری كردن لە نەخۆشییەكان و هۆكاری دروست بوونیان، ڤیتامین B-12 یان كۆبالامین، گەورەترین و ئاڵۆزترین جۆری ڤیتامینە و بە ڤیتامینی پیاو ناسراوە.
كەمی ڤیتامین B-12 دەبنە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی، كەمخوێنی، شەكەتی، شێتی، خەمۆكی،ئەگەر بڕی ئەو جۆرە ڤیتامینە لە لەش دا كەم بوو و لە ڕێگەی خۆراكەوە ئەم ڤیتامینە بە جەستەی مرۆڤ نەگەیشت، ئەوا زیانێكی یەكجار زۆر دەگەیەنێت بە كۆئەندامی دەمار و مێشك. ئەم ڤیتامینە تەنیا لە بەكتریای سوودبەخش یان بە شێوەیەكی سروشتی لە خۆراك و بەرهەمی گیانەوەران دەست دەكەوێت، بوونی ڤیتامین B12 لە ژەمە قورسەكاندا كار لە لەش دەكات و ئەگەر زیاد لە پێویست بێت لەلایەن لەشەوە دەكرێتە دەرەوە یان لە جەگەردا هەڵدەگیرێت و لەكاتێك كە لەش پێویستی بەم ڤیتامینەبوو ئەوكات دەگەڕێتەوە بۆ لەش، بۆ ماوەی سالێك دەتوانرێت بەم شێوەیە بمێنێتەوە.
ئەو جۆرە ڤیتامینە لە ماسی، گۆشتی پەلەوەر، گۆشتی سوور، یان سەرچاوەكانی شیرەمەنی و هێلكە، بوونی هەیە. بە بەردەوامی جەستە لەم جۆرە ڤیتامینە تێر بێ، لە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دەمار و مێشك و كەمخوێنی و نەخۆشییە دەروونییەكان دوورتان دەخاتەوە.