وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رای گه‌یاند، هاوكاریكردنى هێزه كوردییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پێوه‌ندیى وڵاته‌كه‌ى و ئه‌مه‌ریكا تێكده‌شكێنێ و ده‌ڵێ، "له بوارى ئاسمانى له ئۆپراسیۆنى عه‌فرین هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ رووسیا و ئێران ده‌كه‌ین".
به‌پێى هه‌واڵێكى سایتى سپۆتنیك مه‌ولوود چاویش ئۆغڵو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م گوتوویه‌تى، "ئه‌و لێدوانانه‌ى به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا له باره‌ى دروستكردنى هێزێكى سنوور له سووریا دڵنیامان ناكاته‌وه".
ئه‌م گوته‌یه‌ى ئۆغڵو مه‌به‌ست له لێدوانه‌كانى هه‌ریه‌كه وه‌زیرى ده‌ره‌وه ئه‌مه‌ریكا و پنتاگۆنه كه دوێنێ گوتیان مه‌به‌ستیان نییه هێزێكى نوێ له سووریا دروست بكه‌ن. ئۆغڵو دووپاتى ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، "به ئه‌مه‌ریكامان گوتووه ده‌چینه عه‌فرین و مه‌نبج، نامه‌وێ له‌وێ رووبه‌ڕووى هاوپه‌یمانێك ببینه‌وه".
له باره‌ى هه‌ڵوێستى رووسیا له‌سه‌ر ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى عه‌فرین، چاویش ئۆغڵو ده‌ڵێ، "پێویست ناكات ئه‌مه‌ریكا له دژى ئۆپراسیۆنى عه‌فرین بێت، ئێمه له بوارى ئاسمانى هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ رووسیا و ئێران ده‌كه‌ین".
چه‌ند رۆژێكه به‌رپرسانى توركیا له باره‌ى مه‌شقكردنى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، نیگه‌رانی خۆیان له به‌رانبه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌رده‌بڕن.