هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌شت منداڵ له وڵاتی ماداگاسكه‌ری سه‌ر به ئه‌فه‌ریقا، به هۆی خواردنی كیسه‌ڵی ژه‌هراوییه‌وه ژه‌هراوی بوون و مردن.
له یه‌كێك له ناوچه گه‌شتیارییه‌ركانی وڵاتی ماداگاسكه‌ری ئه‌فه‌ریقا، له ناو ئه‌و كیسه‌ڵانه‌ی له ده‌ریا ده‌رده‌هێنران و بۆ خواردن ئاماده ده‌كران، هه‌ندێك كیسه‌ڵی ژه‌هراوی تێدا تێكه‌ڵ بوو، ئه‌مه‌ش وای كرد به‌شێكی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و خواردنه‌یان خواردبوو، ژه‌هراوی ببن.
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیاكان بڵاو كراوه‌ته‌وه، له هه‌فته‌ی ڕابردوودا 27 كه‌س به خواردنی ئه‌و كیسه‌ڵانه ژه‌هراوی بوون، تیایاندا هه‌شت منداڵ كه ته‌مه‌نیان له نێوان هه‌شت و نۆ ساڵیدا بوو، به‌رگه‌ی ژه‌هراویبوونه‌كه‌یان نه‌گرتووه و مردوون.
له ماداگاسكه‌ر، خواردنی ده‌ریایی زۆر ناوبانگ و داواكارێكی زۆری له‌سه‌ره، یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی كه زۆرترین ئاژه‌ڵی ده‌ریایی وه‌ك خۆراك ده‌خۆن، زیاتر له 24 جۆری ماسییان هه‌یه، جگه له‌وه‌ش ڕووه‌كه‌كانی ناو ده‌ریاش ده‌خۆن و به شێوه‌یه‌كی گونجاو بپ خواردنی دا ده‌نێن.
له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردووش‌دا، هه‌شت كه‌سی تر به هه‌مان هۆكار مردن، چونكه ماسی سه‌ردینی ئه‌و ده‌ریایه‌ی نزیكه له ماداگاسكه‌ر، تووشی ژه‌هراویبوون بووبوو.