ماڵپه‌ڕی ڤیدیۆیی یوتیوب، چه‌ند مه‌رجێكی نوێ و توندی بۆ ئه‌و چه‌ناڵانه داناوه كه ده‌یانه‌وێ ڤیدیۆكانیان به مه‌به‌ستی پڕخوێنه‌ری دانێن و ریكلامی بۆ بكه‌ن.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی ئاگه‌داری ورده‌كاریی ئه‌و ڤیدیۆیانه بێت كه بڵاو ده‌بنه‌وه، به شێوه‌ی كلاسیك و چاودێرییان به‌سه‌ره‌وه ده‌كات و یه‌ك یه‌ك ته‌ماشا ده‌كرێن، نه‌وه‌ك ته‌نیا پشت به ڕێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ببه‌سترێ.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی یوتیوب دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤیدیۆیانه هات كه به‌بێ ئاگای ماڵپه‌ڕه‌كه دزه‌یان كردووه و یاساكانیان به‌زاندووه، له‌وانه دانانی ڤیدیۆی پیاوێك كه خه‌ریكی خۆكوشتنه.
مارك مولیگان له كۆمپانیای میدیا ریستریچ ده‌ڵێ، ئه‌م هه‌نگاوی یوتیوب ته‌نیا دژه ڕه‌فتاره نه‌وه‌ك خۆیان به ڕاستی بیریان له پاراستنی مافی خه‌ڵك كردبێته‌وه، بۆیه ده‌بوو زووتر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره ڤیدیۆیانه بكردایه كه توندوتیژی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
به‌شێك له ستراتیجییه نوێیه‌كه‌ی یوتیوب بریتییه له‌وه‌ی، هه‌ر كه‌سێك ڤیدیۆ بڵاو ده‌كاته‌وه و ده‌یه‌وێ ریكڵامی بۆ بكات، ده‌بێ زیاتر له هه‌زار به‌شداربووی هه‌بێت و له ماوه‌ی ساڵێكدا چوار هه‌زار سه‌عات ته‌ماشای ڤیدیۆكانی كرابێت.