بەهۆی گڕگرتنی پاسێك 52 كەس گیانیان لە دەست دا

:: PM:02:48:18/01/2018 ‌

لە كازاخستان پاسێك گڕ دەگرێت و بەهۆی ئاگرەكەش ٥٢ كەس گیانیان لە دەست دا و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون.

شوێنی رووداوەكە كەوتووەتە باكوری ناوچەی ئاكتووبە لە كازاخستان. كاتێك پاسەكە ئاگری تێبەر بووە تەنیا پێنج كەس توانیویانە لە پاسەكە بێنە خوارەوە و خۆیان رزگار بكەن كە بە سووكی بریندار بوون و ئەوانەی تر سەرجەمیان سووتاون یان خنكاون.

بەگوێرەی "مێهرنیوز" ژمارەیەك لە سەرنشینانی پاسەكە ئۆزباكستانی و ئەوانەی تر سەرجەمیان خەڵكی كازاخستانن. هێشتا وردەكارییەكانی ئەم رووداوە ئاشكرا نەبووە و پۆلیس لێدوانی فەرمی لەبارەیەوە بڵاو نەكردووەتەوە.

پێ دەچێت ئاگركەوتنەوەكە یان ئەو دووكەڵەی بووەتە هۆی مردنی ئەم سەرنشینانە، ئەوەندە خێرا سەرنشینەكانی گەمارۆ دابێت كە دەرفەتی دەربازبوونیان نەبووە. ئەگەر دەرفەت هەبووایە ئەوا سەرنشینەكان دەیانتوانی جامەكان بشكێنن و هەوڵی خۆرزگاركردن بدەن.

كازاخستان كەوتووەتە ئاسیای ناوەڕاست و ژمارەی دانیشتووانی دەگاتە نزیكەی ١٧ ملیۆن كەس. كازاخستان گەورەترین وڵاتی دنیایە كە رێی بۆ سەر دەریا نییە و بە وشكایی گەمارۆ درابێت. ٧٠%ی دانیشتووانی ئەم وڵاتە مسوڵمانن.




وشە - سلێمان تاشان