پیاوێك كه ته‌مه‌نی 42 ساڵه و خاوه‌نی خێزان و دوو منداڵه، ماوه‌ی پێنج ساڵه ژن و منداڵه‌كانی جێ هێشتووه و ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ك جاریش نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه لای منداڵه‌كانی، ئه‌وان له‌گه‌ڵ دایكیان ده‌ژین. دایكیان ده‌ڵێ هه‌موو شه‌وێك به هیوای بینینی باوكیان له به‌یانیدا چاو لێك ده‌نێن، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر نایه‌ت، چونكه له توركیا هه‌ر ڕۆژه و له‌گه‌ڵ كه‌سێكدایه و ژیانی خۆی ده‌ژی، ئه‌وه‌ی بیری لێ ناكاته‌وه من و منداڵه‌كانیه‌تی.
تاڤان ئه‌و ژنه ته‌مه‌ن 37 ساڵه‌یه كه دوای نۆ ساڵ له ژیانی هاوسه‌رگیری و پێكه‌وه‌ژیان و بوون به دایكی دوو كوڕ، هاوسه‌ره‌كه‌ی جێی ده‌هێڵیت و ماوه‌ی پێنج ساڵه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ بینینیان، ئه‌و كه پیشه‌ی ئه‌ندازیاره و له یه‌كێك له كۆمپانیاكاندا كار ده‌كات، ده‌ڵیت پێویستی به‌وه نییه هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ڕووی مادییه‌وه هاوكاری بكات، ته‌نیا داوای ئه‌وه بووه بۆ منداڵه‌كانی باوك بێت.
ئه‌و چیرۆكی به‌جێهێشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی و ژیانی خۆی و دوو كوڕه‌كه‌ی بۆ "وشه" باس ده‌كات وده‌ڵێت، من داوای جیابوونه‌وه‌م به‌رز كرده‌وه و به‌یه‌كجاری له ژیانم سڕیمه‌وه، چونكه نه‌متوانی سووكایه‌تیی زیاتر قبووڵ بكه‌م، ئێسته و تامردنیش په‌شیمان نیم و ناشمه‌وێ بیبینمه‌وه.
به‌یه‌كه‌وه له زانكۆ بووین، پێوه‌ندیمان هه‌بوو، ماوه‌ی ساڵیك دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیریمان كرد و ژیانێكی زۆر خۆشمان هه‌بوو، هه‌رچی كچی خزمم و هاوڕێم هه‌بوو ئیره‌یی به‌ژیانی من ده‌برد، خالیدی هاوسه‌رم به ڕاده‌یه‌ك باش بوو باس ناكرێت. دوای ئه‌وی بووین به خاوه‌نی كوڕی یه‌كه‌م، وامان ده‌زانی دنیا هه‌مووی هی ئێمه‌یه، ساڵێكی به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕی، دووباره دووگیان بووم، من ده‌مویست له‌باری ببه‌م، چونكه له‌به‌ر كار و كوڕی یه‌كه‌مم پێم وابوو ناتوانم به باشی به‌خێویان بكه‌م، به‌ڵام خالید زۆری كرد و به‌ڵێنی دا هه‌موو ئه‌ركی به‌خێوكردنی ئه‌و ده‌یگرێته ئه‌ستۆ. بووینه خاوه‌نی دوو كوڕ و ژیانمان جوانتر بوو، به‌ڵام له‌ناكاو هه‌موو شتێك گۆڕا.
له‌باره‌ی كاری خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی و گه‌شته له ناكاوه‌كه‌ی گوتی، ماڵی باوكی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یانویست له یه‌كمان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كچی پووری خۆیی بۆ بهێنن، گرێی ماڵی باوكی خالید ژیانی هه‌موومانی تێك دا وای لێ كردین كوڕه‌كانی من بێ باوك بمێننه‌وه و ئه‌وانیش كوڕه‌كه‌یان و كوڕهزاكانیشیان له ده‌ست بده‌ن، چونكه چۆن ئه‌وان هاوسه‌ره‌كه‌ی منیان برد، منیش ئه‌وا ڕێ ناده‌م كوڕه‌كانم ببینن.
خه‌زووری تاڤان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هانی كوڕه‌كه‌ی ده‌دات بۆ كاركردن بچێته توركیا و له هه‌وڵه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت. خالید گه‌شت ده‌كات و له‌وێ كاری كۆمپانیای باوكی ده‌كات، سه‌ره‌تا مانگی جارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه لای خێزانه‌كه‌ی، به‌ڵام دواتر هیچ پێوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵیاندا نامێنێت و تاڤان ده‌ڵێت: خالید ژماره‌كانی داخست و باوكی و براكه‌شی من و منداڵه‌كانیان له ماڵه‌كه‌مان ده‌ركرد به‌زۆر، ئه‌وه‌ی له ماڵمان له‌ناو قاسه هه‌بوو ده‌ریان هێنا و بردیان، من و منداڵهكانیشان ڕه‌وانه‌ی ماڵی باوكم كرد.
له‌دوای به‌ده‌رنانی تاڤان و منداڵه‌كانی، ماڵی باوكی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ خالید قسه بكه‌ن و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كچه‌كه‌یان بكه‌ن، دوای هه‌وڵێكی زۆر خالید ده‌ڵێ: "ماڵی باوكم چی ده‌كه‌ن هه‌ق به ئه‌وانه و منیش پێی ڕازیم و جارێكی تر ناگه‌ڕیمه‌وه نه بۆ كوردستان نه بۆ لای منداڵه‌كان". دوای ئه‌و هه‌ڵوێسته خالید، تاڤان پارێزه‌ر ده‌گرێت و به‌ڕێی یاسا داوای مافی خۆی منداڵه‌كانی ده‌كات و له خالیدیش جیا ده‌بێته‌وه.
تاڤان ئاماژه به‌وه ده‌كات، به چه‌ند ڕێ و به‌ڵگه‌ی جیاواز، گه‌شت به وه‌رگرتنی ماف خۆی و كوڕه‌كه، ئێسته كه جیا بووه‌ته‌وه، خالید مانگانه نه‌فه‌قه‌ی خۆیی منداڵه‌كانیشی ده‌كێشێت، ئه‌و نایشارێته‌وه كه پاره‌ی داوه به‌چه‌ند كه‌سێك تا وێنه و ڤیدیۆی وه‌ك به‌ڵگه بۆ بگرن له‌و شێوازه ژیانه‌ی كه هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ژیت له وڵاتی توركیا، چه‌ند ملێۆنێكی داوه به پارێزه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بگات به مافی خۆی، دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌ق به‌خۆی ده‌دات زیاتریش به‌رانبه‌ر به خالید بكات چونكه بۆ ژیانی منداڵه‌كانیه‌تی، ئه‌و منداڵانه‌ی به‌بێ باوكی به‌خێویان ده‌كات.
له كۆتا قسه‌یدا گوتی، من هاوسه‌ره‌كه‌م له ده‌ست دا، به‌ڵام كه‌رامه‌ت و كه‌سایه‌تی و منداڵه‌كانم له ده‌ست نه‌دا، ده‌توانم تا ماوم به سه‌ربه‌رزی بژیم، دڵخۆشم به‌وه‌ی كه ڕێم نه‌دا ماڵی خه‌زوورم و هاوسه‌ری پێشووم مافی من و منداڵه‌كانم بخۆن، خالید ڕۆژێك دێت په‌شیمان بێته‌وه، به‌ڵام من و منداڵه‌كانیشم ده‌رگاهی لێبوردنمان زۆر له‌مێژه داخستووه. ئێسته له‌گه‌ڵ دوو كوڕه‌كه‌مدا له باشترینم ژیان ده‌ژین، خالید و ماڵی باوكیشی ته‌نیا ڕابردوویه‌كی تاڵن كه له ژیانێكی ئێمه‌دا هیچ جێیهكان نییه.