سعوودیە دوو ملیار دۆلار دەداتە بانكێكی یەمەن

:: PM:03:24:18/01/2018 ‌

لەسەر داواكاری حكوومەتی یەمەن، سعوودیە دوو ملیار دۆلار دەڕژێنێتە بانكی ناوەندیی ئەو وڵاتە و بە گوتەی بەرپرسانی سعوودیە مەبەستیان ئەوەیە بەهای دراوی فەرمی یەمەن بەرز بكەنەوە.

دراوی فەرمی یەمەن كە ریالە لە دابەزیندایە و خەریكە بە تەواوی بەهای خۆی لە دەست دەدات. رژاندنی پارەكە بە بانكی یەمەن بە فەرمانی شا سەلمان جێبەجێ كراوە.

سێ سال لەمەوبەر هاوپەیمانیەتییەك بە سەرۆكایەتی مەنسووڕ هادی سەرۆك كۆماری یەمەن بە یارمەتی سعوودیە دامەزرا. دوای ئەوەی پایتەختی وڵاتەكە لە لایەن حووسییەكانەوە داگیر كرا، عەدەن كرایە پایتەختی كاتیی یەمەن.

بەگوێرەی voa بانكی ناوەندیی خۆی لە سەنعایە، بەڵام حكوومەتی یەمەن لە عەدەن بۆ ئەمەش بانكێكی تری ناوەندیی وەك ئەلتەرناتیڤ دامەزرااندووە.

حووسییەكان كە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن، بە تاڵانكردنی بانكی ناوەندیی یەمەن تۆمەتبار دەكات.

لەو كاتەوە بە سەرۆكایەتی سعوودیە هاوپەیمانییەك دژی حووسییەكان دروست بووە، نرخی دراوی یەمەن بۆ نیوە دابەزیوە.

رێژەی هەڵاوسان لەو وڵاتە زۆر بەرزە و سەدان هەزار كەس لە فەرمانبەران و پزیشكان ساڵێك دەبێت هیچ مووچەیەكیان وەرنەگرتووە.




وشە - سلێمان تاشان