لە نوێترین پۆستیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، هەیفا وێنەیەکی خۆی و کچە هاوڕێکانی بڵاو کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە کە خەریکی کارێکن.
هەیفا وەهبی گۆرانیبێژی ناوداری لوبنانی، لە نوێترین پۆستیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، چەند خانمێکی شۆخ دەرکەوتوون، بە پێی پۆستەکەی هەیفا بێت گوایە هاوڕێی ئەون، لە ژێر وێنەکەدا بە زمانی ئینگلیزی نووسیویەتی "چاوەڕوانی نوێترین ڤیدیۆ کلیپم بن"، بەمەش وا دەردەکەوێت کە ئەو کچانەی لە وێنەکەدا دیارن، بەشدارییان لە نوێترین ڤیدیۆ کلیپیدا کردبێت.
چاندان بڕاند و ماركه‌ی جیهانی سپۆنسه‌ری جلوبه‌رگه‌كانی ئەو هونەرمەندە ده‌كه‌ن و وه‌ك شۆخترین ئافره‌تی عه‌ره‌ب ناسراوه، هه‌وادارنی به خانمێكی هه‌میشه جوان ناویان ناوه، خۆشه‌ویستییه‌كی ئێجگار زۆریان بۆ كاره‌كانی هه‌یه.
هه‌یفا وه‌هبی 44 ساڵ، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی وه‌ك نمایشكار ده‌ركه‌وت و له ڕێكلامی چه‌ند كاڵایه‌كی بازرگانیشدا له تیڤییه‌كان ده‌بینرا، پێش ئه‌وه‌ی بچێته بواری هونه‌ر و وه‌ك گۆرانیبێژ ناو ده‌ربكات. ئه‌گه‌رچی هۆی سه‌ره‌كیی ناسراوییه‌كه‌ی به‌هۆی شۆخوشه‌نگییه‌وه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندان خه‌ڵاتی عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ڕووی كرده بواری نواندن و له چه‌ند دراما و فیلمێكدا وه‌ك پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی ده‌ركه‌وت، به‌لای ڕه‌خنه‌گرانیشه‌وه زیاتر له‌م بواره‌دا سه‌ركه‌وتوو بووه.