چای رەش هۆكارێكە بۆ دابەزاندنی كێش

:: PM:05:25:18/01/2018 ‌

چای رەش خواردنەوەیەكی رۆژانەیە و بایەخێكی زۆری هەیە و دوای سێ ژەمە دەخورێتەوە، بەهۆی ئەوەی مادەی كافاینی تێدایە دەبێتە هۆكارێك بۆ ئالوودەبوون و زیاتر خواردنەوەی، بەڵام ئایە كاریگەری لەسەر كەمكردنی كێش هەیە؟

بەپێی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی "livestrong" دا بڵاو كراووەتەوە و باس لە كاریگەریەكانی چای ڕەش دەكات لەسەر كەمكردنەوەی كێش و دەڵێت، بەگوێرەی توێژینەوەیەك، كە لە زانكۆیەكی ئەمەریكیدا ئەنجام دراوە و ڕوونیان كردووەتەوە و دەڵێن، چای رەش هاوشێوەی مادەی "پرۆبیوتیك" بەكتریای سوودبەخش لە ریخۆڵەدا دەپارێزێت، ئەمەیش هۆكارێكە بۆ دابەزاندنی كێش و توانەوەی چەوری هاوشێوەی چای سەوز.

هەر بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی دیكە، كە لە زانكۆیەكی بەریتانی پزیشكی ئەنجام دراوە چای رەش یارمەتی جگەر دەدات، كە چەوری بتوێنێتەوە و تەندروستی دڵ و ئێسك دەپارێزێت و رێگە نەدات تووشی هەوكردن ببێت، هاوكات ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە كەم دەكاتەوە، بەڵام ئەگەر بەبێ شەكر بیخۆیت.

لێرەدا بەپێی توێژینەوەكانی زاناكان بۆمان دەر دەكەوێت، كە خواردنەوەی چای ڕەش بەشێوەیەكی ڕۆژانە یان دوای ژەمەكان بەبێ شەكر یارمەتی جەستەت دەدات بۆ ئاسانكردنی كەمكردنەوەی كێش و ڕزگاربوون لە چەوری جەستە.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان