ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێكی لە بەرژەوەندی سلێمانی دەركرد

:: PM:05:58:18/01/2018 ‌
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بەناوكردنی نزیكەی 313 یەكەی نیشتەجێبوونی لە شارەكەدا ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەم 18ی كانوونی دووەم، سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕای گەیاند، بە مەبەستی چارەسەركردنی بەناوكردن هەندێك لە یەكەی نیشتەجێبوونەكان لە سنووری سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی  كە ماوەی ساڵانێكی زۆرە هاووڵاتییان چاوەڕێ‌ دەكەن بڕیارێك دەرچووە.

ڕوون كراوەتەوە، بە بڕیاری ژمارە 329 ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا بە بەناوكردنی 313 یەكەی نیشتەجێبوون لە سنووری شارەوانی سلیمانی.

هاوكات لە نووسراوی بڕیارەكەدا، "وشە" وێنەیەكی بڵاو دەكاتەوە تێیدا هاتووە، مەبەست لەو بڕیارە لابردنی خانووی زێدەڕۆیییە لە سنوور نەخشەی بنەڕەتی شاری سلێمانی و بەخاوەنكردنی ئەو خانووە زێدەڕۆیییانەیش دەگرێتەوە، كە لە ساڵی 1999 چاوەڕوان دەكەن بەناو بكرێت.

پێشتر هەفتەنامەی "وشە" لە ڕاپۆرتێكدا سەتان ناونیشان و ژمارەی زەوی لە شاری سلێمانی ئاشكرا كردبوو، كە وەك زێدەڕۆیی مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت و زۆرێكیش لەو زەویانە لەلایەن بەرپرسانەوە داگیر كراون.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم