كۆمپانیای مایكرۆسۆفت نوێترین بەرهەمی خۆی خستەڕوو، بریتیە لە ئامێری ئێكس بۆكس وەن ئێكس، كە بە بەهێترین ئامیری یارییكردن دادەنرێت لە دنیادا و ركابەری پلەیستەیشن چوارە.
بەپێی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی "
theverge" دا بڵاو كراوەتەوە و باس لە كۆمپانیای مایكرۆسۆفت دەكات كە نرخی بەرهەمە نوێكەی دیاری كردووە و دەڵێت، ئەو بەرهەمە نوێیەی مایكرۆسۆفت ڕكابەری پلەیستەیشن چوار پڕۆ دەكات كە كۆمپانیای سۆنی بەرهەمی دێنێت و لە ئێستەدا پرفرۆشترین ئامێری یارییكردنە.
لەم بابەتەدا تیمی بەرهەمهێنانی ئامێرەكە ڕایانگەیاند ئامێرەكە بەهێزترین پرۆسێسەر لە خۆدەگرێت، كە تائێستە لە ئامێری یارییەكاندا بەكارهاتووە، یارییەكانی بە كوالێتی 4K ئیش دەكات و وێنەكان دەخاتە بەر دەست بەكارهێنەرانی.
بەگوێرەی قسەكانی فیڵ سبنسەری سەرۆكی تیمی مایكرۆسۆف رایگەیاند نرخی ئامێرەكە لە 499 دۆلاری ئەمەریكیەوە دەست پێدەكات، هەروەها بەپێی ئەو تایبەتمەندیانەی بۆی زیاد كراوە نرخەكانی دەگۆڕێت بۆیە لەم نرخەوە دەست پێ دەكات، ئەم ئامێرە بەردەست دەبێت لە سەرانسەری دنیا و مایكرۆسۆفت 42 یاریی نمایشكرد، كە تەنیا بۆ ئەم ئامێرە دەردەچن و لە ئامێرەكانی تر ئیش ناكات.