خواردنی خوێ پێوەندی بە میزكردن شەوانه‌وه‌ هەیە

:: PM:06:31:18/01/2018 ‌

بەشێكی زۆر لە مرۆڤەكان گرفتی زۆر میزكردنیان هەیە لە كاتی خەودا، كە دەبێتە هۆی تووشبوون بە بێتاقەتی و بێزاربوونیان و لە ڕۆژدا بەهۆی كەم خەویەوە سەرنجیان كەم دەبێتەوە.

بەپێی هەواڵیك كە لە ماڵپەڕی "telegraph" دا بڵاو كراوەتەوە وباس لە هۆكاری هەستان بۆ میزكردن دەكات لە كارتی خەودا و دەڵێت، توێژینەوەیەك بۆ ئەم حاڵەتە دەكرێت و بەپێی زانیاری كۆمەڵێك پزیشكی شارەزا ڕوونیان كردووەتەوە و باس لە هۆكارەكانی زۆری میزكردن دەكات لە شەودا بەتایبەت لە كاتی خەودا و دەڵێن.

پزیشكان ئاماژەیان بە ئەم نەخۆشیە یان ئەم گرفتە داوە، كە بە "لیكتۆریا" ناسراوە و كاریگەری گەورەی لەسەر جەستەی مرۆڤ هەیە بەتایبەت ئەو كەسانەی تەمەنیان لە سەرووی 60 ساڵیەوەیە، كە ئەم نەخۆشییە خەویان لێ دەشێوێت وایان لێ دەكات نەتوانن تەواو بچنەوە قوڵای خەو ناچاری هەستان دەبن بەهۆی میزەوە، كە ئەمە لە ئێستە حاڵەتێكی باوە لەناو مرۆڤەكاندا.

بۆیە بۆ پسپۆڕان و پزیشكان هەستان بە توێژینەوەیە، كە لەسەر چەندان كەسی تووشبوو بەم حاڵەتە ئەنجام دا و دەركەوتووە پێوەندیەكی سەرەكی هەیە لەنێوان ڕێژەی خوێی جەستە و میزكردنی زۆر بەتایبەتی لە كاتی خەوتندا، چونكە زۆری ئاستی خوێ لە جەستەدا یان لەو خواردنەی دەیخۆیت بەشێوەیەكی یەكجار زۆر كاریگەری دەخاتە سەر میزكردنت و لە شەودا میزكردن زیاد لە پێویست دەبێت.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان