تەماتە نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات لەناو دەبات


بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی بەریتانی خواردنی تەماتە بەشێوەیەكی بەردەوام سوودێكی زۆری بۆ تەندروستی پیاوان هەیە و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات كەم دەكاتەوە و نایهێڵێت.

بەپێی هەواڵێك، كە لە ماڵپەڕی "bbc" دا بڵاو كراوەتەوە و باس لە سوودەكانی خواردنی تەماتە دەكات بۆ نەخۆشی شیرپەنجەی پرۆستات و دەڵێت، بەپێی توێژینەوەیەكی زانكۆی بریستۆڵ، كە لەسەر چەند پیاوێكی تەمەن جیاواز ئەنجام دراوە و دەركەوتووە، كە ئەو پیاوانەی تەمەنیان لە نێوان 50 بۆ 65 ساڵیدایە و بە شێوەیەكی بەردەوام تەماتە دەخۆن ئەگەری تووشبوونیان بەشێرپەنجەی پرۆستات بەڕێژەیەكی زۆر كەم دەبێتەوە بە بەراورد بەو پیاوانەی حەز بە خواردنی تەماتە ناكەن یان زۆر بە كەمی دەیخۆن.

توێژەرەكان داوایان لە پیاوان كردووە، كە هەفتانە 10 ژەم تەماتە لە پێكهاتە خۆراكییەكانیاندا بوونی هەبێت، كە دەكاتە نزیكەی 150 گرام لە تەمەتە، هۆكاری ئەم سوودەی تەماتە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی بڕێكی زۆر لە مادەی لایكۆبین لە پێكهاتەی تەماتەدا، كە مادەیەكی دژە ئۆكسیدە و سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەكات و خانەكان دەپارێزێت و ترشی ناوەكی جەستە دەپارێزێت لە نەخۆشییە مەترسیدارەكان بەتایبەت شێرپەنجە.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان


PM:08:43:18/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 366 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌