گۆشتی عه‌له‌شیش یەكێكە لەو گۆشتە تایبەتەكان و شێوازی ئامادەكردنی جیاوازترە لە لێنانی گۆشتی مریشك و جۆرەكانی دیكەی گۆشت و ماسی، ئاماده‌كردنی ئه‌م جۆره له گۆشت پێویستی به كابانێكی لێزانه و ئارامه.
ئه‌وه‌ی نه‌ت زانیوه سووده‌كانی گۆشتی عه‌له‌شیشه، چونكه زاناكان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه گۆشتی عه‌له‌شیش سەرچاوەیەكی باشە بۆ پرۆتین، له‌هەر 100 گرام نزیكەی 65% ی پێویستی ڕۆژانە لە پرۆتین دابین دەكات، ڕێژەی چەورییە تێرەكانی نیو ئەوەندەیە كە لە گۆشتی سووردا هەیە.
گۆشتی عه‌لووك ڕێژەیەكی باش لە كانزای سیلینیۆم Selenium لە خۆ دەگرێت كە دەگاتە نزیكەی 47% ی پێویستی ڕۆژانە لە هەر 100 گرامێكدا، سیلینیۆم زۆر گرنگە بۆ تەندرووستی مرۆڤ، چونكە لە چەندان ڕێڕەوی گەورەی كرداری میتابۆلیزمدا بەشداری كارای هەیە، بۆ نموونە میتابۆلیزمی هۆڕمۆنەكانی گلاندی دەرەقی، سیستمی بەرگری گشتی لەش و ئەو بەرگرییەی لەش، كە پشت بە ماددە دژەئۆكسانەكان دەبەستێت، بەمەیش لەش لە تووشبوون بە شێرپەنجە دەپارێزێت.
گۆشتی عه‌لووك، سەرچاوەیەكی باشە بۆ ڤیتامین B6 و نیاسین Niacin لە كۆمەڵەی ڤیتامین B كە لەئاو دەتوێنەوە زۆر گرنگن بۆ بەرهەمهێنانی وزە لە لەشدا، هەر 100 گرام گۆشتی عه‌لووك نزیكەی 27% ی پێویستی ڕۆژانە لەڤیتامین B6 لە خۆدەگرێت.
به‌م پارچه ڤیدیۆیەی خواره‌وه زۆر به‌ئاسانی ده‌توانی ببیت به‌وكابانه‌ی كه گۆشتێكی جوانی عه‌لووك له‌سه‌ر خوانی ماڵه‌كه‌ت بڕازێنیته‌وه.