به‌ ڤیدیۆ.. بزانه‌ چۆن خاڵ لاده‌برێت به‌ نه‌شته‌رگه‌ری؟

:: AM:08:19:19/01/2018 ‌
خاڵ هەمیشە وەك نیشانەیەك و بەشێك لە جوانی بەتایبەتی بۆ ئافرەت وەسف كراوە و گۆڕانی و شیعری بەسەردا گوتراوە، بەڵام ڕەنگە لای هەندێك كەس نەخوازراو بێت و ئەو مانایە نەدات، كە ڕەنگە هەڵاوساو یان لە شوێنێكی نەگونجاودا بێت، بۆیە چەند ڕێگەیەكی سروشتی  و نه‌شته‌رگه‌ریش هەیە بۆ لابردنی.

خاڵ بریتییە لە شێوان و لادان لە بۆیەخانەكانی پێست، كە بەرپرسن لە ڕەنگی پێست و لەبەر هۆكاری بۆماوەیی یان بەركەوتنی زۆری تیشكی خۆر دروست دەبێت و لەكاتی دووگیانی ئافرەتیش ژمارەیان زیاد دەبێت، هاوكات ڕەنگە نیشانەیەكی باش نەبێت بۆ تەندروستی مرۆڤ، بۆیە پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت بۆ دڵنیابوونەوە.

وەك هەر چارەسەرێكی سروشتی ئەو رێگەی له‌ پارچه‌ ڤیدیۆكه‌ نیشانده‌درێت پێویستی بەئارامگرتن هەیە، بۆ نموونە دەبێت بۆ سێ هەفتە چاوەڕوان بكەیت تا ئەنجامەكان بەدیار دەكەون، هەروەها ئەگەر پێستت هەستیار بوو پێویسته‌ مه‌رهه‌می تایبه‌تیش وه‌ربگری له‌گه‌ڵی.
كاتێك باسی لابردنی خاڵ ده‌كرێت به‌نه‌شته‌رگه‌ری، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ پیشاندراوه‌ به‌ له‌یزه‌رێكی گه‌رم ئه‌و خاڵه‌ لاده‌برێت، هه‌ندێك له‌ پزیشكه‌كان ده‌ڵێن ئه‌م شێوه‌یه‌ سووتاندنی پێستی به‌له‌یزه‌ر پێده‌ڵێن.



وشە - محەمەد میران