خانمێكی کارمەندی ئاگروژێنەوە بە ناوی "GUNN NARTEN"، پێگه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌كاته‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام و 146 هه‌زار كه‌س فۆڵۆوه‌رسی ده‌كات.
ئه‌و به‌هۆی جوانییه‌كه‌ی وێنه‌كانی بووه به مانشێتی سایته جیهانییه‌كان و داوای لێده‌كرێت به‌شداری ڕێكلامی جیهانی بكات.
وه‌ك خۆی نووسیویه‌تی: "ماوەی 11 ساڵە لە بنكه‌ی ئاگركوژێنه‌ره‌وه‌ی شاری بێكێستوا له وڵاتی نه‌رویج کار دەکه‌م و ئاره‌زووم وه‌رزش و مه‌له‌كردنه".
گەن نێرتن تەمەنی 30 ساڵە و خەڵکی وڵاتی نەرویجە و لە پاڵ کاری ئاگرکوژێنەوەدا ڕاهێنه‌ری له‌ش جوانی و ڕیكلام ده‌كات و زیاتر ڕیكلام بۆ جلوبه‌رگی وه‌رزشی ده‌كات، ئه‌و ئێسته نازناوی شاجوانی جیهانی وه‌رگرتووه.
نه‌رویج، یەکێکە لە وڵاتە ئەوروپییە سکاندیناڤییەکان ئەکەوێتە باکووری کیشوەرەکەوە. سنووری ھەیە لەگەڵ ھەریەک لە سوید - فینلاند - ڕووسیا و سنووری دەریایی لەگەڵ ھەریەک لە وڵاتانی دانمارک و به‌ڕیتانیادا ھەیە. نه‌رویج بە باشترین وڵات دادەنرێ لە بژێوی ژیاندا، له ئه‌ورووپادا.