چەندەھا جار گوێت لێبووە ڕۆشتن بەپێ و شاخەوانی لە شوێنی سرووشتیدا ژیانێکی نوێ بە مرۆڤ دەبەخشێت، ڕەنگە هه‌ندێك جاریش سەرت بسوڕمێ پزیشكه‌كان چۆن باسی سوودەکانی شاخەوانی دەکەن.
ده‌بێت هه‌مووان ئه‌وه بزانن شاخەوانی بیرکردنەوە خراپ و نێگەتیڤەکان ناھێڵێت، شاخەوانی توانای مێشک زیاد دەکات بەشێوەیەکی گشتی، ھەواڵە خۆشەکە ئەوەیە شاخەوانی تێچونێکی کەمی تێدەچێت، ھەموو کەس لە ھەموو تەمەنێکدا دەتوانێت بەشداری بکات، ئەگەر ھەرگیز وەرزشى شاخهوانیت نەکردووە و حه‌زده‌كه‌ى ده‌ست پیچبكهى ئه‌وا بە ڕۆشتن و شوێنە ئاسانەکان دەستپێبکە، باشتریشە مۆبایلەکەت بکوژێنیتەوە لەکاتی ڕۆشتن و شاخەوانیدا بۆ ئەوەی باشتر سوود وەرگریت و دووركه‌ویته‌وه له سهرهێشهو خه‌ریك بوون به مۆبایله‌كه‌ت و چاوه‌كانت به دیمه‌نى جوانى ئه‌و سرووشته بارگراوى بكه‌یت.
پێداویستییەکانی شاخەوانی چیین؟
1- کالەیەک یان پێلاوێکی تایبەت بە شاخەوانیە.
2- کڵاوێک بۆ پارێزگاریکردن لە ھەتاوی بەھێز.
3- دەبەیەک ئاو بۆ کاتی گەشتەکە.
4- جانتایەکی کۆڵەپشتى به‌هێز.
5- هه‌ندێك له جلیش، چەن پارچەیەک بن بۆ داکەنین و لەبەرکردن ھەرکاتێک ویستت.
6- دارێکی شاخەوانیش بکڕە بۆ نەھێشتنی ھەموو فشارەکە لەسەر ئەژنۆکان.
7- هه‌ندێك فریاگوزارى سه‌ره‌تایى بۆ كاتى بریندار بوون و ڕووشاندن.
8- حه‌بلى توند و بههێژ.
9- دوو ژه‌م خواردنى سووك و ژه‌مێك خواردنى قورس.
سەرەڕای سەختیی هەڵگەڕان بەسه‌ر چیا به‌رز و سه‌خته‌كاندا، ساڵانە سەدان گەشتیار و شاخەوان بەو چیایایانهدا هەڵدەگەڕێن و چەندن شەو لە قۆناغەکانی چیاکە دەمێننەوە، بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا لوتکە چیاکان ببڕن، لەمساڵدا زۆرترین شاخەوانی ناوخۆیی و بیانی گەیشتونەتە لوتکەی ئەو چیا بهرزانهى له كوردستان هه‌یه "هه‌ڵگورد" به نموونه، بۆ ئه‌نجامدانى وه‌رزشى شاخڕهوى.
جێى دڵخۆشییه له هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى بوونى ئه‌و سرووشته جوانه و هه‌بوونى شاخه به‌رزه‌كانى، گه‌نجان ده‌توانن به شێوه‌یه‌كى زۆر باش ئه‌م وه‌رزشه ئه‌نجام بده‌ن.
له ناویشیاندا شاخی ھەڵگورده، كه ناوی لە ڕێزبەندی شاخە جیھانییەکاندایە و بە چواردەمین شاخ لەڕێزبەندییەکە دێت بۆ وه‌رزشى شاخ ڕهووى له ته‌واوى جیهاندا.
ئەمەش ھۆکارێکی گرنگە کە توانیوێتی سەرنجی زۆرترین گەشتیار بەلای خۆیدا ڕابکێشێـت، جگە لە ھۆکاری جوانی سرووشت و دیمەنەکانی ئەو دەڤەری کە ئەم شاخەی لێ ھەڵکەوتووه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" شاخەوانە بیانییەکان زیاتر لە وەرزی بەفر و زستان دێن، سەرەڕای ئەزموون لە بواری شاخەوانی و هەڵگەڕان لە شاخە سەختەکاندا، کەلوپەلی شاخەوانی زۆرباشیان پێیە، ئەمەش بۆ شاخه‌وانه گه‌نجه كورده‌كان بۆتە ئەزمونێک.
بەڵام ھەرچی شاخەوانی ناوخۆییە، زیاتر لە وەرزی ھاوین و بەھار سەردەکەون، چوونکە سەختیەکەی کەمترە، له‌و وه‌رزانه‌دا پێویست به كه‌لوپه‌لى كه‌متریش ده‌كات، له‌به‌ر نه‌بوونى كه‌ل وپه‌لى پێویست شاخه‌وانه ناوخۆییه‌كان ناتوان گه‌شتى شاخه‌وانى زۆر درێژ و چوون بۆ شوێنه سه‌خته‌كان ئه‌نجام بده‌ن.
له دواى ساڵى 2009 له هه‌رێمى كوردستان و له‌سه‌ر جه‌م شار و شارۆكه‌كانى گرووپ و یانه‌ى شاخه‌وانى تایبه‌ت پێكهێنراوه، ته‌نانه‌ت جارى واش هه‌بووه گرووپى شاخه‌وانى كۆمپانیائههلییهكانیش دانراوه، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه كه وورده وورده ئه‌م وه‌رزشه وه‌ك كلتوورێكى لێدێت له‌ناو گه‌نجانى كوردستان.
عه‌لى ڕه‌حمانى، ڕاهێنه‌رى نێوده‌وڵه‌تى وه‌رزشى شاخه‌وانى، له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان له لێدوانێكیدا به "وشه" ى گووت: "به‌خۆشحاڵییه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان ساڵانێكى زۆره ئه‌م وه‌رزشه په‌ره‌ى پێدراوه و گه‌نجان به ئه‌كادیمیا فێرى ئه‌م وه‌رزشه ده‌بن، بگره هه‌ندێك جار وه‌ك شاخه‌وانه بیانییه‌كانیش له‌كاتى گه‌شت كردنمان بۆسه‌ر لوتكه‌ى چیاسهختهكان له وه‌رزى زستاندا تووشى مه‌رگ و برینداربوون و گیربوون له چیاكاندا بووینه‌ته‌وه".
"وشه" هه‌ندێك زانیارى له‌و باره‌یه‌وه ده‌خاته ڕوو بۆیه‌كه‌م جار، كه تا ئێسته هەشت گروپی بیانیین کە لە وڵاتە جیاجیاکانەوە هاتوونه‌ته كوردستان بۆ وه‌رزشى شاخ ڕه‌وى به‌سه‌ر چیاى هه‌ڵگورد هه‌ڵكشاون، لە گرووپە ناوخۆییەکانیش بریتیبوونه لە 11 گرووپی شارە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان، بە گوێرەی ئەو ئامارەی لە بەردەستدایه تەنیا لە مساڵدا 453 شاخەوانی بیانی و ناوخۆیی بەشداری گەشتەکانیان کردووە بۆ چیای ھەڵگورد، ئەوە جگە لەوانەی خۆیان شارەزا بوون و پێویستیان بە رێبەرایەتی كه‌سانى شاره‌زاى ناوچه‌كه نه‌بووه.
لووتکەی چیاى ھەڵگورد، کە بە بەرزترین لووتکە چیای باشوری کوردستان و عێراق دەژمێردرێت، بەرزییەکەی 7063 مەتر لە سەر ئاستی ڕووی دەریاوە، دەکەوێتە زنجیرە چیاکانی حەسارۆست و سنووری نێوان ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان.
چیای ھەڵگورد، ھەرچەندە ھەندێ کەس بە ھەڵە دەڵێن یەکەم چیای بەرزی باشوورە بەڵام لە ڕاستیدا دووەم بەرزترین لوتکە چیای باشووری کوردستان و ئێراقیشە، بە دووری 18 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکوری رۆژھەڵاتی ھەوڵێری پایتەخت. لە کوردستان ھەر چیا و شاخ و کێوێک ھێمایەکی شکۆداری و سومبولی شۆڕش و کوردایەتی دەنوێنێ، ئەو چیایانە شان بەشانی پێشمەرگە لەکاتی شۆڕشەکاندا وەک قەڵغانێک بوون لە بەرانبەر دوژمن‌دا، یەکێک لە و چیا بەرزانە، لووتکەی چیای ھەڵگوردە، شوێنی جوگرافی دەکەوێتە زنجیرە چیاکانی حەسارۆست، نزیک سنووری نێوان ڕۆژھەڵات و باشوور، ئەو چیایە دەکەوێتە ناوچەی سەکرانی ھەڵگورد کە سەر بە (شارستانی) قەزای چۆمانە، ئەوەی شایەنی باسە چیای ھەڵگورد بەدیمەنێکی شاخاوی لە زستان و بەھاردا لوتکەی بە بەفر دادەپۆشرێ و لەھاوینیش دەبێتە ناوچەیەکی گەشتیاری و تەنانەت خەڵکێکی زۆر حەز بەسەیرانی ناوچەکانی دەوورووبەری ئەو چیایە دەکەن.
سەبارەت بەەوەی کام چیا بەرزترین چیای باشووری کوردستان و ھەروەھا ئێراقیشە، دەبێ ئاماژە بەوە بکرێ کە چیای شێخەدارە کە دەکەوێتە گوندی کونەدای سەر بە ناوچەی سۆرانی پارێزگای ھەولێر و بەرزیی ئەو چیایە دەگاتە (3611) مەتر، واتە چەند مەترێک لەچیای ھەڵگورد بەرزترە.
جێى ئاماژه پێكردنه گەشتوگوزاری شارۆكه‌ى چۆمان تەواوی كار ئاسانیەكان بۆ ئەو چاڵاكیانه دەكات، وه‌رزشى شاخ ڕه‌وى هه‌ركاتێك له‌و ده‌ڤه‌ره ئه‌نجامده‌درێت چالاكییه‌كه لە میدیاكانی ناوەخۆیی و جیهانیه‌كان گەشتەكە بڵاو دەبێتەوە و نیشانی جیهان دەدرێت كە ناوچەكە چەندە لە بارە بۆ وەرزشە سەركێشیترین وه‌رزشه‌كان.