نرخی زێڕ و دراو لە بازاڕەکانی کوردستان

:: AM:09:39:19/01/2018 ‌
ئەمڕۆ هه‌ینی 19ی کانوونی دووەم نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی دنیا هەر ئۆنسێکی بە هەزار  و 312 دۆلار دەفڕۆشرێت.

عه‌بدوڵا حاجی كه‌مال خاوه‌نی نووسینگه‌ی "حاجی كه‌مال" بۆ دراو گۆڕینه‌وه‌، بۆ "وشە" نرخی زێڕ و دراو لە بازاڕی هەولێری پایته‌ختی خستەڕوو، كە بەم شێوەیەی خواره‌وه‌یه‌:

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 266 هەزار دینار.

مسقاڵێك زێڕی عەیار 21: 233 هەزار دینار.

مسقاڵێك زێڕی عەیار 18:  203 هەزار دینار.


پێویستە بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە،  بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.

دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 312 دۆلار و نرخی 100 دۆلاریش بە  125.750 هەزار دینار دەستنیشان كراوە.

نرخی دراو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

100 دۆلاری ئەمەریكی: 125.750 هەزار دینار.

100 یۆرۆ: 152 هەزار  دینار.

100 پاو‌ند: 170 هەزار دینار.

100 هەزار تومەن:  29 هەزار دینار.

100 لیرەی توركی:  34 هەزار  دینار.


وشە - محەمەد میران