ئاژانسی ئاسمانى ناسا له ڕاگه‌یاندراوێكى فه‌رمى له پێگه‌ى تایبه‌ت به‌خۆى هۆشدارى له به‌رز بوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما به شێوه‌یه‌كى نا سرووشتى له سه‌رانسه‌رى دنیادا ده‌دات و داوا ده‌كات شۆڕشى پیشه‌سازى كه‌مێك سست بكرێته‌وه.
له به‌شێكى تر‌ى ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌یدا ئاژانسى ئاسمانى ناسا، ساڵی 2017ى به دووەم گەرمترین ساڵ هه‌ژمار كردووه له مێژووى ته‌مه‌نى زه‌ویدا.
ئاژانسی ناسا به‌ووردى ئاشكراى كردووه كه پلەی گەرمی زەوی لەساڵى 2017 دا بە گوێرەی ساڵانی 1951 و1980، كه گه‌رمترین دووساڵ بوونه له مێژوودا، جیاوازى تێکڕایی ناوەندی بە ڕێژەی 0.8 پلە بەرز بووەتەوە.
ئاماژه به‌وه كراوه كه ھۆکاری بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە زەوی بۆ زیادبوونی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن و مادەکانی دیکە دەگەڕێتەوە، ئه‌مه‌ش به‌هۆى زۆر بوونى كارگه پیشه‌سازى و به‌رهه‌مهێنانى مادده كیمیاییه‌كان.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه دوێنێ پێنجشه‌م 18ى كانوونى دووه‌م، له ڕاگه‌یاندراوێكى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى وڵاتى ئوستوڕاڵیا دا هاتبوو، كه له 100 ساڵى ته‌مه‌نى ئه‌و وڵاته هیچ كات گه‌رمى وه‌ك ئه‌م ساڵى به‌خۆیه‌وه نه‌بینیووه، ته‌نانه‌ت پله‌كانى گه‌رما ئه‌وه‌نده به‌رز بۆته‌وه گه‌یشتۆته 45 پله‌ى سیلیزى و زیانێكى زۆرى به‌رگیانداره‌كانى ئه‌و وڵاته گه‌یاندووه و دووچارى له ناوچوونى كردوونه‌ته‌وه.
زەوی، ناوی ئەم گەڕئەستێرەیەیە کە ئێمەی لەسەرى ده‌ژین. زەوی لە خولگەیەکی جەق ئاسا بە دەوری خۆر دەخولێتەوە و سێیەمین گەڕەستێرەی نزیک بە خۆرە، زەوی پێکھاتووە لە سلیکۆن و ئۆکسژین و چەند مادەیەکی کانزایی تر و زۆربەی ڕووەکەی بە ئاو داپۆشراوە کە شوێنی ژیانی نۆ ملیار مرۆڤ و ملیۆنان زیندەوەری ترە.
ناسا، ئاژانسێکی سەربە حکوومەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە و بەرپرسە لە بەرنامەی ئاسمانی ئەو وڵاتە، له‌ساڵی 1957 دامەزراوە و بودجەی ساڵانەی 16 میلیارد دۆلارە، جگە لە بەرنامەی ئاسمانی، ناسا بەرپرسیشە لە لێکۆڵینەوە مەدەنی و سەربازیە ئاسمانیە درێژخایەنەکانیش، ئاژانسی ناسا مەزنترین ئاژانسی ئاسمانییە لە دنیادا.