سه‌رۆکی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ لە هەرێمى کوردستان بۆ "
ده‌نگى ئه‌مریكا" ئاشكراى ده‌كات كه‌وا بەپێی بەدواداچوونى ئەوان، ئەشکەنجەدانی دەستگیرکراوان بە مەبەستی دانپێدانان بە تاوانەکەیدا بەردەوامە، بەڵام هیچ حاڵەتێکی دەستگیرکردنی نایاسایی لە هەرێمی کوردستان نەماوە.
زیا پترۆس، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمى کوردستان ڕاگەیاندووه: "بەدواداچونمان کردووە لە نێو گرتووخانەکان هیچ حاڵەتێکی گرتن بە بێ فەرمانی دادوەر تۆمار نەکراوە وکو ساڵانی رابردوو".
پێشتریش بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسایی و پاراستنی مافی مرۆڤ لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان، لەمیانەی چاوپێكەوتنێكی كە له هەفتەنامەی "وشە" بڵاو كرایه‌وه ئاماژە بەوە كرد: "ڕفاندنی منداڵان لەلایەن پەكەكەوە لە شارەكانی كوردستان زیادی كردووە و ئامارەكان لە بەردەستن، ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنیش دەریانخستووە كە لە شنگال و هەڵەبجە ئەو دیاردەیە ڕوو لە زیادبوونە، ئەمەش گەورەترین سەرپێچییە بەرامبەر بە ڕێككەوتنی نێودەوڵەتی منداڵ دەكرێ".
له هه‌رێمى كوردستان به‌پێى لێدوانه‌كانى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ له ماوه‌ى ڕابروود و ئێسته‌شدا، هێشته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر گیانى تاك و منداڵ هه‌یه و مافه‌كانیان نه‌پارێزراوه.