دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتى ئیسرائیل ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ئارام بوونى گرژییه‌كانی ده‌كرد له نێوان وڵاته‌كه‌یى و شانشینی ئوردونی ھاشیمی، بڕیاردا ڕێگه به ئیسرائیل بدرێت جارێكى تر باڵوێزخانه‌ى فه‌رمى له‌و وڵاته بكاته‌وه.
حكومه‌تی ئیسرائیلی ئاشكراى كرد: "به‌زووترین كات باڵوێزخانه‌كه‌مان له شانشینی ئوردونی ھاشیمی ده‌كه‌ینه‌وه".
داخستنى باڵوێزخانه‌ى فه‌رمى وڵاتى ئیسرائیل دواى ئه‌وه دێت له‌سه‌ر كوشتنی هاوڵاتییه‌كی ئوردونى به‌ده‌ستی پاسه‌وانانی ئیسرائیلی له ته‌مووزی 2017 وه داخرابوو، به‌ڵام وڵاتى ئیسرائیل به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى داواى لێبوردى كرد له‌و ڕووداوه‌ى ڕوویدا.
وته‌بێژی حكومه‌تی ئیسڕائیل به گرنگیه‌وه باسى په‌یوه‌ندییه ستراتیجییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتی ئوردون كردووه و بڕیاریان داوه به زووترین كاتیش باڵوێزخانه‌كه‌یان له عه‌ممانی پایته‌خت بكه‌نه‌وه، و ئیسرائیل داوای لێبوردنی به‌نامه‌یه‌ك داواته وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رده‌ن.
مانگی ته‌مووزی ساڵی 2017 به‌هۆی ڕووداوێكی ته‌قه‌كردنه‌وه، له‌لای باڵوێزخانه‌ی ئیسرائیل له عه‌ممان هاوڵاتییه‌كی ئوردونی گیانی له‌ده‌ستدا، دوای ڕووداوه‌كه پۆلیسی وڵاتى ئوردون چوارده‌وری بینای باڵوێزخانه‌كه‌یان گرت، داوای ئه‌و پاسه‌وانه‌یان ده‌كرد كه ته‌قه‌ی كردووه، به‌ڵام به‌هۆكاری حه‌سانه، ئیسرائیل پاسه‌وانه‌كه‌ی ڕاده‌ست نه‌كرد، و به‌مه‌ش په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانی هه‌ردوو وڵات گرژی تێكه‌وت و وڵاتى شانشینی ئوردونی ھاشیمی بڕیارى دا ئیسرائیل به خێراترین كات خاكى وڵاته‌كه‌ى جێبهێڵن، ڕۆژێك دوای ڕووداوه‌كه له 24 ته‌مووزی 2017 كارمه‌ندانی باڵوێزخانه‌ی وڵاتى ئیسرائیلی له نێویاندا ئه‌و پاسه‌وانه‌ی ته‌قه‌ی كردبوو گه‌ڕانه‌وه ته‌لئه‌بیب و باڵوێزخانه‌كه‌یان داخست.
شانشینی ئوردونی ھاشیمی، وڵاتێکی عەرەبی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە ئەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای کیشوەری ئاسیاوە، ڕووبەری خاکەکی 89.210 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتوانەکەشی شەش ملیۆن کەس دەبێت، دراوسێکانی ئوردن ئەمانەن: (لە باکوورەوە سوریا، لە باشووری خۆرھەڵاتەوە عەرەبستانی سەعوودی، لە باکووری رۆژھەڵاتیشەوە عێراق، لە خۆرئاواوە وڵاتى ئیسرائیله و کەنارەکانی خۆرئاوای رووباری ئوردن سنوریان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا ھەیە، لەگەڵ ئەمانەشدا لە ناو وڵاتانی عەرەبیدا ئوردن کەمترین سنوری ئاوی ھەیە. پایتەختی ئەم وڵاتە شاری عەممانە.