سه‌رباری ڕاوی به‌رده‌وامی ڕاوچیان، مه‌ترسی كه‌وتنه‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كێویه‌كان، هاوكات به گوته‌ی داكۆكیكارانی ژینگه و پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی گه‌رمیان، مه‌ترسی له‌ناوچوونی باڵنده جوان به‌خشه‌كانی سرووشت له ئارادایه له سنووری گه‌رمیان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى كانوونى دووه‌م، سه‌ركه‌وت ڕه‌حیم، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی گه‌رمیان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند،: "هاوشێوه‌ی ئاسك و ئاژه‌ڵه‌كێویه‌كان له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕاوچیان ده‌س پارێزی له‌و باڵندانه‌ش ناكه‌ن كه‌بونه‌ته هۆكاری به‌خشینی جوانی به سرووشت".
زیاتر گووتیشى :"ئێمه له كاتی ڕاوكردنی راوچیاندا به پێی تونای خۆمان توانیومانه به‌شێك له و باڵندانه له چنگی ڕاوچیان ده‌رباز بكه‌ین، له 2017 دا له سنووری گه‌رمیان توانیومانه 43 باڵنده ئازاد بكه‌ین، له كاتێكدا له‌ساڵى 2015 دا 53 باڵنده ئازاد كرابوون".
له‌باره‌ی جۆری باڵنده‌كانیش باسی له‌وه‌كرد، جۆره‌كانى پێكهاتبوون له سوێسكه و پۆڕ و كه‌و و بوولبول.
جاسم محه‌مه‌د، یه‌كێك له ڕاوچیانی سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان بۆ "وشه" نهێنیه‌كی دركاند و گووتى: "ساڵانی ڕابردوو ڕاوچی له وڵاتانی كه‌نداوه‌وه ده‌هاتن بۆ ڕاوی باڵنده‌جوانه‌كانی گه‌رمیان، بۆیه ده‌توانم بڵێم به‌هۆی ڕاوچیانی كه‌نداوه‌وه ڕاوچیانی كورد یش فێری قركردنی باڵنده‌جوان به‌خشه‌كانی سروشت بوونه".
لای خۆشیه‌وه، چالاك نه‌جم، له ڕاگه‌یاندنی ژینگه‌ی گه‌رمیان، بۆ "وشه" ئاماژه‌یدا، بوونی ده‌ریا له سنووری گه‌رمیان و دیاله هۆكارن بۆ كۆبونه‌وه‌ی زۆرێك له باڵنده‌كان به‌تایبه‌تی وه‌ك نه‌ورس و جۆره‌كانی تر.
گووتیشی، ئه‌گه‌ر خراپی دۆخی ته‌ناهی و شه‌ڕ باڵنده جوانه‌كانی سنووری دیاله‌ی هێنابێته گه‌رمیان له گه‌رمیان ڕه‌وه و ناوچه‌كانی تر كۆچیان كردووه به‌هۆی مه‌ترسیه‌كانی ڕاوچیان بۆسه‌ر ژیانیان.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی