به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى كانوونى دووه‌م، له نزیك گوندی بێتووشی سه‌ر به شاری سه‌رده‌شتی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ر و ئه‌سپسوارى كاسبكاران ده‌كه‌ونه بۆسه‌یه‌كی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانی له ئه‌نجامدا كۆڵبه‌رێك و شه‌ش ئه‌سپ ده‌گورێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی پێگه‌ى فه‌رمى "كۆڵبه‌ر نیوز"، ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ر و كاسبكار كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌كه‌وه كۆڵبه‌رێك به‌ناوی (شۆرش عومه‌ر) برینداربووه و پاشان به‌هۆی سه‌ختى برینه‌كه‌یه‌وه گیانى له‌ده‌ستداوه.
شۆرش عومه‌ر، ناوى ئه‌و كۆڵبه‌ره كراوه‌یه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى سوپاى پاسدارانى ئێرانه‌وه كوژرا، كۆڵبه‌ره‌كه خه‌ڵكی مه‌هاباته، ئه‌مرۆ له‌نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رده‌شته‌وه ته‌رمه‌كه‌ی به‌ره و شاره‌كه‌ی گه‌ڕێنرایه‌وه.
کۆڵبەر ئەو کرێکارەیە کە لە ڕێگەی گواستنەوەی کاڵاوە بۆ ئەو دیو سنوورەکانی وڵاتێک ڕۆژگار دەگوزەرێنێت، وەک لە ناوەکەیەوە دیارە کۆڵبەر شتەکان بە کۆڵ دەگوێزێتەوە. ئەو شتوومەکانە دەکرێ بە قاچاغ یا بە یاسایی بگوێزرێنەوە.
کۆڵبەر لە ئێران، لە ئێران ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لە کوردستان و بەلووچستان خەریکی کۆڵبەرین. ھەموو ساڵێک ژمارەیەک کۆڵبەر لە ئێران گیانی خۆیان لە دەست دەدەن.
كۆڵبه‌ره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه له‌سه‌ر سنووری باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له به پێی به سواری هاتوچۆی بازرگانی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هه‌میشه جێی هه‌ڕه‌شه بووه و ساڵانه چه‌ندانیان لێ ده‌كوژێت.