هه‌میشه خه‌ممانه كاتێك مۆبایله‌كانمان ده‌كه‌وێته ناو ئاوه چۆن چاره‌سه‌رى بكه‌ین، به‌تایبه‌ت مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان به‌هۆى زۆرى پێوێستى له ژیانى ڕۆژانه‌ماندا ئه‌سته‌مه بتوانین وا به ئاسانى له ده‌ستیان بده‌ین.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى كانوونى دووه‌م، دێده‌وان یه‌عقوب خاوه‌نى پێشانگاى چاكردنه‌وه‌ى مۆبایل و ئایپاد له شارى هه‌ولێر به "وشه" ى ڕاگه‌یاند: "هه‌میشه هاووڵاتیان سه‌ردانمان ده‌كه‌ن داوى ئه‌وه‌ده‌كه‌ن مۆبایل و ئایپاده‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین چوونكه كه‌وتۆته ئاوه‌وه، خۆشى له ڕاستیدا هه‌موو كه‌سێك ئه‌گه‌ر تاقه‌تى هه‌بێت ده‌توانێت له ماڵه‌وه‌ش ئه‌و كاره بكات كه ئێمه بۆیان ده‌كه‌ین و بگره خێرا كردن له ووشكردنه‌وه سوودى زیاتره بۆ مۆبایله‌كه".
دێده‌وان ڕایگه‌یاند، چه‌ند هه‌نگاوێكى گرنگ هه‌یه پێویسته له‌بیریان نه‌كه‌ین له كاتى بوونى حاڵه‌تێكى وا ڕووبه‌ڕوومان بێته‌وه به‌خێراترین كات ئه‌نجامى بده‌ین بێ دواخستن، ئه‌وانیش:
1- ڕاسته‌وخۆ مۆبایله‌كه بكوژێنه‌ره‌وه.
2- ئەگەر جێگای پاتریەکەی ئاسان بوو کردنەوەی، خێرا بیکەوە و پاتریه‌كه‌شى ده‌ربهێنه.
3- به هێزێكى زۆر فوو له شوێنى ده‌نگ و ده‌نگه ده‌ره‌كییه‌كانى بكه.
4- دواتر بە ئامێری گەرمى قژ وشکی بکەرەوە و هه‌وایه‌كى باشى لێبده.
5- مۆبایله‌كه‌تان بخه‌نه ناو فه‌رمه‌ده‌یك برنج و نوقمی بکە تێیدا، ئینجا دوای تێپەڕینی 48 سه‌عات دەریبهێنە و دایگرسێنەرەوە، به دڵنیاییه‌وه كار ده‌كات.