بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان چەند وێنەیەكی بەفربارینی ئەمڕۆی له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى بڵاو كردەوە كە تێیدا ئاماژەی بەوە كردووە لەناوچەكانی : "چیای شینێ لە پشدەر و دەوروبەری و شاخی برادۆست لە بەرزی 2070 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا و ناوچە شاخاویەكانی چۆمان و دەورووبەری چەند شوێنێكی دیكە بەفر باریووە".
بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه: "دوای هاتنی ئەو شەپۆلە باران بارینەی بۆ سەر ناوچەكەمان و بەرچاوەی هاتنی بارستە هەوایەكی تا ڕادەیك سارد بۆ سەر ناوچەكەمان بە گوێرەی وێنەی مانگە دەستكردەكان به‌فر بارینى لێ كه‌وته‌وه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان".
به‌پێى زانیارییه‌كان ئه‌م به‌فر بارینه تا دره‌نگانى به‌یانى ڕۆژى شه‌موو 20ى كانوونى دووه‌م به‌رده‌وام بێت و شاره‌كانى هه‌ولێر و كه‌ركوك و سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه ساردییهكى زۆر ڕوویان تێده‌كات و پله‌كانى گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه تا 2 پله ژێر سفر.