ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى كانوونى دووه‌م، له كارگه‌یه‌كی كونجی له شارۆكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ بڕێكی زۆر له كونجی ماوه به‌سه‌رچوو ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و لێپرسراوی هۆبه‌ی چاودێری ته‌ندرووستی شارۆكه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كارگه‌كه‌یان ده‌ست به‌جێ داخستووه.
شاخه‌وان هادی، لێپرسراوی هۆبه‌ی چاودێری له ته‌ندرووستی شارۆكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ى كانوونى دووه‌م، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی ئاگاداربووین له بونی خۆراكێكی ماوه به‌سه‌رچوو لیژنه‌كه‌یان چونه‌ته شوێنی ئه‌و خۆراكه و به‌مه‌به‌ستی پشكنین، ده‌ركه‌وتووه كارگه‌یه‌كى كونجیه له شارۆكه‌كه".
زیاتر گووتى: "توانراوه ده‌ست به‌سه‌ر كونجییه‌كى زۆرى ماوه به‌سه‌رچوو بگیرێت كه ماوه‌ی چوار مانگه به‌سه‌رچووه، بڕی ئه‌و كونجیه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ر گیراوه 300 كیلۆ بووه و دواتر كارگه‌كه له لایه‌ن لیژنه‌كه‌یانه‌وه داخراوه".
كارزان محه‌مه‌د، هاووڵاتییه‌كی شارۆكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ گووتی: "پێویسته ڕێگری له بوونی خۆراكی ماوه به‌سه‌رچوو بكرێت و شارۆكه‌كه‌مان خۆراكى ماوه به‌سه‌رچووى زیاتر له‌و بڕه تێدایه كه ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به‌سه‌ر گرتووه".
"وشه" زۆر هه‌وڵیدا خاوه‌نی كارگه‌كه بدوێنێ له‌و باره‌وه به‌ڵام به‌رده‌ست نه‌بوو.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی