چەند سەعاتێك پێش ئێستە هونەرمەندی دەنگخۆشی ناودارى كورد "ئەیووب عەلی" لە واڵی تایبەتی خۆی، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام وێنه‌یه‌كى پرسه‌ى بڵاو كرده‌وه و هه‌وادارانى به‌و وێنه‌یه خه‌مبار كرد.
هونەرمەند "ئەیووب عەلی" لە دیواری تایبەتی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرامدا، وێنەیەكی ڕه‌شى بڵاو كردۆته‌وه و له‌سه‌ر وێنه‌كه نووسیوویه‌تى: "خوات له‌گه‌ڵ دایكه گیان".
هه‌وادارانى كۆمێنت و نامه‌ى ماته‌مینیان بۆ ناردووه و دڵگرانن به كۆچى ناوه‌خته‌ى دایكى هونه‌رمه‌ند ئه‌یوب عه‌لى.
ئەیووب عەلی لە ساڵی ١٩٧٣ لەدایك بووە، خه‌ڵكی ناحیه‌ی سه‌نگاوه، و لەساڵی ١٩٩٣وە دەستی كردووە بەكاری هونەری و ئێستەیش لە وڵاتی بەریتانیا ژیان بەسەر دەبات، دوایین كاری هونەریشی ڤیدیۆ كلیپێك بوو بەناوی "یاران"، كە ساڵی ڕابردوو بڵاوی كردەوە.