"وەهمی دونیایەکی تر"، ناونیشانی بەرهەمی نوێی ئارام قەفتانە، کە نوسەری (فەرهەنگی قەفتان)ە.
ئەمە یەکەم ڕۆمانی ئهو نوسەرە گهنجهیه، کە لهلایهن (شێرزاد حەسەن)ەوە پێداچوونەوەی بۆ کراوه.
ئهمڕۆ ههینى 19ى كانوونى دووهم، نووسهرى ڕۆمانى "وەهمی دونیایەکی تر"، ئارام قەفتان، له لێدوانێكى تایبهتدا به "وشه"ى گووت : "ئەم کتێبە باس لە کۆمەڵێك ڕووداو دەکات کە لە ڕابردوو ڕوویانداوە و کاریگەریان بەسەر دونیای داهاتووی ناو ڕۆمانەکەوە هەیە، لە لاپەڕەی دەستپێکی ڕۆمانەکە بە ووتەیەك دەستپێدەکات، دەڵێت،: "مێژوو بۆ ئەوکەسانە دووبارە دەبێتەوە کە ڕابردوویان بۆ گرنگ نیە".
زیاتر گووتى: "بەشێوەیەکی گشتی ڕووداوەکانی ناو ڕۆمانەکە لەناو پانتاییەکی فراوان ڕوودەدات، کە یەکێك لە کارەکتەرەکان، بەناوی غەفور ئاغا، وەهمێك لەژیانیدا دروست دەبێت و بەشوێن ئەو وەهمەدا دەڕوات. پاشان فریاد سەحەر کە هاوسەفەری و هاوکاری غەفور ئاغایە دەکەوێتە ناو دونیایەکەوە کە چیتر ناتوانێت خەونەکەی بەدی بهێنێت".
بەشی یەکەم و دووەمی ڕۆمانەکە باس لەو ڕووداوانە دەکات کە هەردوو کارەکتەرەکە بەسەریاندێت لەکاتی شوێنکەوتن بەشوێن ئەو وەهمەدا؛ بەڵام، بەشی سێهەمی ڕۆمانەکە شوێنی کردنەوەی ئەو گرێکوێرەیەیە کە سەرچاوەی دروست بوونی ڕووداوەکانە. هەرلەو بەشەدا کارەکتەرێك دەردەکەوێت، بەناوی زیبا ئەفسون، بەشێك لە نهێنیەکانی پشت ڕووداوەکان ئاشکرادەکات، ئارام واى گووت.
له كۆتایدا ئاماژهى بهوه كرد و ڕایگهیاند، كه لەناو ڕۆمانەکەدا دوو پەرتوکی مێژووی ئەگەری گۆڕینی ئاڕاستەی ڕووداوەکان دەکات، بەڵام لە کۆتادا بێ ئەنجامە. ئەمەش باس لە بیرکردنەوەی تاكی ڕۆژهەڵاتی دەکات کە هێند بەشوێن خەون و خورافیاتەوەن، هێند ناتوانن سوود لە ڕووداوەکانی ڕابردوو وەرگرن بۆ پێشبینیکردنی داهاتوو. ئەم جۆرە بیرکردنەوەی بە هەمەچەشنی گۆڕانکاری لە ڕووداوە گەورەو بچووکەکانی تاكی ڕۆژهەڵاتی و مێژوویەکان کردووە.
ئەم ڕۆمانە لە دووتوێی 250 لاپەڕەدا بە چاپ گهیهنراوه لەلایەن پرۆژەی قەفتان، بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، کە لەلایەن مامۆستا (نەوزاد قەفتان) پاڵپشتی دەکرێت، بڕیاره له ئایندهیهكى نزیكدا، له مهراسیمێكى شایستهدا بڵاو بكرێتهوه.