دوای ئه‌وه‌ی داوایه‌كی حزبوڵای لبنانی بۆ راگرتنی وه‌شانی فیلمێك ره‌ت كرایه‌وه كه حكوومه‌تی لبنان ره‌تی كردبووه‌وه، ئێسته ئه‌و حزبه ره‌خنه له حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێت و پێی وایه ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه داكۆكی له ئیسرائیل ده‌كات، بۆیه ناكرێ له لبنان بێته وه‌شان.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" بڵاوی كرده‌وه كه پێشتر حزبوڵای لبنانی داوای له حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی كرد وه‌شانی فیلمی "زه پۆست" له لبنان رابگرێ، چونكه ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه ستیڤن سبیلبرگ پێوه‌ندیی به ئیسرائیله‌وه هه‌یه و داكۆكی له‌و "وڵاته دوژمنه" ده‌كات. به‌ڵام ئێسته رێ دراوه فیلمه‌كه له هۆڵه‌كانی سینه‌ما له لبنان بێته وه‌شان.
رووداوه‌كانی فیلمی "زه پۆست" كهستیڤن سبیلبرگ ده‌رهێنه‌ریه‌تی، باس له شه‌ڕێك ده‌كات كه میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا دژی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ندان دوكیۆمێنت به‌رپای ده‌كه‌ن، ئه‌و دوكیۆمینتانه پێوه‌ندییان به بنتاگۆنهوه هه‌یه. رووداوه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ساڵی 1971 له ڤێنتام.
به‌پێی ئاژانسه‌كه، دوێنێ هه‌ینی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئه‌مینداری حزبوڵا كه له ڕێی ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێ، له كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنییه‌وه رای گه‌یاندووه، پێمان وایه ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكه‌ی ئێمه بۆ وه‌شانی ئه‌و فیلمه له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆی لبنانه‌وه، بڕیارێكی هه‌ڵه‌یه، چونكه ده‌رهێنه‌ری ئه‌و فیلمه ده‌ستی له‌و شه‌ڕانه هه‌بووه كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له دژی لبنان به‌رپا بوون. چونكه ئه‌و هونه‌رمه‌نده به بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلار هاوكاری ئیسرائیلی كردووه له شه‌ڕی 2006 له دژی باشووری لبنان.
دواتر گوتوویه‌تی، پێویسته حكوومه‌تی لبنان پابه‌ند بێ به‌و بڕیارانه‌ی كه لبنان له دژی ئیسرائیل ده‌ریكردوون، یه‌ك له‌و بڕیارانه‌یش ئه‌وه‌یه "ئیسرائیل دوژمنه".
هاوكات ساڵی پاریش حكوومه‌تی لبنان بڕیاری ده‌كرد به راگرتنی فیلمی "ونده‌ر وۆمان" له سینه‌ماكانی له‌به‌رئه‌وه‌ی پاڵه‌وانی فیلمه‌كه "جال جادۆت" ئیسرائیلییه.
ستیڤن سبیلبرگی ده‌رهێنه‌ر له ساڵی 1946 له ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه و له بنچینه‌دا یه‌هوودییه، جیا له‌وه‌ی ده‌رهێنه‌رێكی دیاری سینه‌مایییه، هاوكات نووسه‌ری سیناریۆ و به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایییه. له ساڵانی حه‌فتاكانه‌وه كاری هونه‌ری ده‌كات و خاوه‌نی ده‌یان فیلمی سینه‌مایییه، چه‌ندان خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی جیهانیی وه‌رگرتووه.